پارە پەیداکردن لە مارکێتینگی ئینتەرنێتدا
لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئینتەرنێت گونجاوترین شوێنە بۆ بەدەستهێنانی داهات.دابینکەرانی کار لە هەموو شوێنێک دەیانەوێت لە دۆزینەوەی بازاڕی ئینتەرنێتی سوودمەندبن بۆ ئەوەی فروشتنیان زیادبێت و بازەرگانی وتیجارەتەکەیان پەرە بستێنێت. بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنانی زۆرترین داهاتی خۆتان لە دۆزینەوەی بازاڕی ئینتەرنێتی،ئەم چوار خالانەی خوارەوە پەیرەو بکەن:
1- فێربوونی بنەماکانی دۆزینەوەی بازاڕ بەڕاستەقینەیی زۆر گرینگە
بۆ فێربوونی دروستی بنەماکان،پێشنیار دەکەین ولامی سێ پرسیار بدەنەوە،بەم شێوەی خوارەوە:
بۆچی لەوانەیە کڕیارێک لەجیاتی قبووڵکردنی پێشنیارەکانی ڕکابەرێکی من،بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکانی من بکڕێت؟
ئایا بەشێک لەبازاڕ هەیە کە بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکانی من لەچاو بەرهەمەکانی تر جیاواز تر و پڕبەهاتر بزانێت؟
گونجاوترین ڕێگا یاخود شێواز بۆ گەیشتن بە بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکانی من چیە؟
ئێوە دەبێت تەنها گردبوونەوەیەکی دوَزینەوەی بازاڕ لەڕێگای ئینتەرنێتەوە ڕێک بخەن کە گونجاوترین ڕێگەکان بۆ گەیشتنن بە بەرهەم یان خزمەتگوزاریە تایبەتەکانتان پیشان بدات.
2-تۆڕی کۆمەلایەتی یاخود سوشیاڵ میدیا گونجاوەکان هەڵبژێرن
هەموو تۆڕە کۆمەلایەتیەکان وەکۆ یەک نین.وەکۆ نموونە Pinterest ، کە لەسەر بنەمای وێنەدا دروست کراوە لەوانەیە بۆ داڕێژەرێکی گەوهەر(بەردی زۆر بەترخ وەکۆ زێڕ وزێو) کە دیەوێت بەرهەمەکانی خۆی تێدا پیشان بکات،زۆر نایاب بێت.بەلام ئەم تۆرە کۆمەلایەتیە شوێنێکی گونجاو بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ئینتەرنێتی بۆ پارێزەرێک نیە.
لەڕاستیدا بەگوێرەی بازاڕی مەبەست،هەڵبژاردنی تۆڕی کۆمەلایەتی گونجاو زۆر گرینگە.بەستێنی گونجاو بۆ گەیشتن بە بەشی بازاڕی مەبەستی خۆتان هەڵبژێرن.پیویستە کاتێک بۆ گەڕان وشارەزابوون لە فەیسبووک، تویتەر،Pinterest ،ئینستاگرام ،تیلگرام و LinkedIn تەرخان بکەن و بەر لە هەڵبژاردنی کات وهەوڵدانی (بۆ دۆزینەوەی بازاڕ) خۆتان لێکۆلێنەوە بکەن.سازکردن وڕێکخستنی پەیج وگردبوونەوە جیاوازەکان لە پێناو و بەستێنی ئەم تۆڕە کۆمەلایەتیانەدا دەتوانێت لە دۆزینەوەی بازاڕی ئینتەرنێتی کار وکەسابەتەکانی ئێوە زۆر کاریگەر بێت.
3- خستنەڕووی ناوەڕۆک
هەبوون لە تویتەر،فەیسبووک یان لینکدین بە کۆرتە نامە یاخود پەیامێکی ئەوها”بەرهەمەکەمان بکڕن” لە زۆربەی کات دەرئەنجامێکی نابێت.خستنەڕووی شتێکی بەنرخ بەکڕیارەکان لەوانەیە زۆر سوودمەندتر بێت. پۆستەکانی ئێوە دەتوانێت پێوەندی بە توێژینەوە،پوست وبلاوکراوە و وماڵپەڕ،نووسینی زانیاری لەسەر وێنە یاخود(ئینفۆگرافیک) یان ویدیوەوە هەبێت.سەرەڕای ئەمە ئەگەر بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ئینتەرنێتی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانتان هەبۆبێت،بەرهەمەکەتان وەکۆ بەرهەمێک کە گرینگی زۆرتری هەیە پیشان دەدرێت.
4-پێداگری لەسەر فرۆتن بکەن نەک ڕێژەی ئەوانەی سەردانی پەیج یان تۆڕە کۆمەلایەتیەکانتان دەکەن
کێشەیەکی گەورە لە دۆزینەوەی بازاڕی ئینتەرنێت (لەسەر تۆڕی وێب)نەگونجینی ئارمانجەکادایە.ئێوە دەتانەوێت بەرهەم یا خزمەتگوزاریەکانتان بیفرۆشن.هەندێک سەرکەوتن بەگوێرەی سەردان،کلیک،شوین کەوتوەکان (Followers) یان هەندێک پێوەری تر کە هاوتەرازی فرۆتن دا نیە پێوانەدەکەن.دەست کەوتنی ڕێژەیەکی دیاریکراوی شوێن کەوتوەکان یان بەدەستهێنانی ڕێژەیەک سەردانکەر دەتوانێت لە ماوەێکی کۆرتدا سەرسووڕهێنەر بێت.وەرحاسل مەبەستی کۆتایی دۆزینەوەی بازاڕی ئینتەرنێتی فرۆتن دایە. ئەم خاڵە لەبیر نەکەن.
بەشێوەی گشتی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەلایەتیەکان دەتوانن بەشێوەی تایبەت ئامرازێکی سەرسووڕهێنەر بۆ فرۆتن بن.بەلام پیویستە هەمووی ئامرازەکان بەدروستی بەکاربهێندرێن بۆ ئەوەی دەرئەنجامی دڵخواز لێان بەدەست بکەوێت.ئەم چوار خاڵەی سەرەوە لە هەڵبژاردنی ڕێگەی دروست یارمەتیتان دەدەن.
وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی