23 ڕێگەی داهات لە ئینتێڕنێت

0 325

 

شێوازگەلێک بۆ بەدست‌هێنانی داهات لە ئینتێڕنێتدا

بەڕای ئێوە بەدەست‌هێنانی داهات لە ئینتێڕنێت 2 ملوێن تمەن بەشێوەی ڕۆژانە ناڕاستەقینێیه؟

نەخێر وا نییه. لەم ڕۆژانەدا کاسپی ئینتێڕنێتی زۆرتر لە هەر کاتێکی دیکە پێشکەوتووتره. ڕێکارێکی جیاواز بۆ بەدەست‌هێنانی 2 ملوێن تمەن داهاتی ڕۆژانە لە ئینتێڕنێت بەشێوەی ئانلاین بوونی نییه. بەڵام دەتوانین بەکەڵک وەرگرتن لە چەن دانە ڕێکار بە داهاتی 2 ملوێن تمەن لە ڕۆژێکدا بگەین.

پێویست ناکات هەمووی ئەم ڕێکارانە بەیەکەوە دەست پێ‌بکەین. دەتوانن یەک‌دانە لەم ڕێگە‌چارانە دەست‌ پێ‌بکەن و دواتر دووهەم و سێهەم و هەتد… تا ئەو جێگەی کات ئیجازەتان پێ بدات کار بکەن.

unnamed-1.jpg

8 ڕێگەی بەدەست‌هێنانی داهات لە ئینتێڕنێت بۆ 2 ملوێن تمەن داهاتی ڕۆژانە بە (وبلاگ) یا (وب سایت)ـی خۆتان

(وبلاگ)نووسی دەتوانێت سەرچاوەی داهاتی بنەڕەتی و بناخەی گەلێک پڕۆسەی داهات بێت. گەر (وبلاگ) یا (وب‌سایت)ـی خۆتان نییه، خەمناک مەبن. ڕێگەگەلێکی زۆرمان بۆ کەسپی بەدەست‌هێنانی داهات لە ئینتێڕنێتدا هەیه، یان دەتوانین بەکەڵک وەرگرتن لە (وبلاگ) یا (وب سایت)ـی کەسێکی دیکە یان تەنانەت بێ (وبلاگ) یا (وب‌سایت).

1- گوگل ادسنس :

گوگل ادسنس یان Google Adsense بەتایبەت کاتی دەست پێ‌کردن کەسپ بنەڕەتترین سەرچاوەی داهات بۆ زۆرتری (وبلاگ)ـەکانە. شتێک کە زۆر دڵڕفێنی کردووە سادەییەکەیەتی. هەڵبەت (گوگل ادسنس) لایەنگری زمانی فارسی نییه و کەسپی داهات لە ڕێگەی ئەودا بۆ ئێرانیەکان هەندێ دژواره.

کارێ‌ کە دەبێ بیکەن ناونووسی لەم سرویسەدایە، دوای ئەوە گووگڵ بانگەشەیێک بۆ (وب‌سایت)ـەکەی ئێوە دەنێرێت. گووگڵ تەنانەت ناوەرۆکی بانگەشەکان بەشێوازی (وبلاگ) یا (وب‌سایت)ـەکەی ئێوە تایبەتی دەکات.
جێی‌سەرنجە تا ئەو کاتەی داهاتی Adsenseـی ئێوە نەگاتە 100 دۆلار، بەهیچ‌ جۆرێک پووڵەکەتان پێ‌نادەن. بەڵام گەر (وب‌سایت)ـەکەی ئێوە مانگانە چەند هەزارکەس لێی بڕوانێت، زۆر بە ئاسانی لە 100 دۆلار تێ‌دەپەڕن.

2- بەستەرە دەقیەکان

بەستەرە دەقیەکان یەکێکی‌تر لە بناغە داهاتە دڵڕفێنەکانی (وبلاگ)ـەکانە. بەستەری دەقی بەستەرێکە بۆ (وب‌سایت)ـێکی دیکەیە کە ئێوە لە وتار یان (وبلاگ) یا (وب‌سایت)ـی خۆتان داتان‌ناوە. کۆمپانیاگەلێک، کارگەلێک و (وب‌سایت)ـگەلێک هەن کە دەیانهەوێت پووڵێکتان پێ‌ بدەن تا ئەو بەستەرە لە (وب‌سایت) یان خزمەت‌گوزاری و بەرهەمانەی ئەوان لە وتارێک لە (وب‌سایت)ـی خۆتاندا دابنێن. وتاری پێوەندیدار بەستەر بۆ (وب‌سایت)ـی دیاریکراو دەنێرێت، بەم جۆرە ئەوان بۆ دانانی ئەم بەستەره پووڵێک دەسێنن. بەم‌جۆرە ئەم ڕێکاره درێژەی نییه. گووگڵ حەزی لە بەستەرە دەقیەکان نییه و گەر بەستەرگەلی زۆر دابنێن، سایتەکەتان سزا دەدرێت و لێڕوانینەکانتان کەم دەبێتەوە.

3- هەناردە تایبەتیەکان بۆ ئێسپانسێرەکان

هەناردە و وتاره تایبەتیەکان بۆ ئێسپانسێرەکان تاڕادەیێک وەکوو بەستەره دەقیەکان کار دەکات. کەسێکی سێهەمی بۆ وتارێکی تایبەتی بە بەستەر بۆ (وب‌سایت)ـەکەی خۆی پووڵێکتان دەداتێ. تەنانەت ڕەنگە خۆیشیان وتارەکە ساز بکەن. لە دەسپێکێکی کارەکەدا ڕەنگە پدووڵێکی زۆرتان پێ‌ نەدەن، بەڵام بە زۆربوونی لێ‌ڕوانین لە وب، لەکۆتایی‌دا دەتوانن، داهاتێکی باشتان هەبێت.
باشتر وایه هەناردەکانی ئێسپانسێرەکانیش وەکوو بەستەره دەقیەکان لە سایتەکەتاندا لەڕادەیێکی دیاری‌کراودا بهێڵنەوە.

4- هاوکاری لە فرۆش

بازاڕیابی بەستراوە بەوەی کە ئێوە پێشنیاری کڕین یان بەکارهێنانی کەرەستەگەل یان خزمەت‌گوزاریێکی جیاواز لە وبسایتەکەتاندا دابنێن.
بۆ نموونە ئێوە پێشنیاری کڕین لە یەک دانە فرۆشگەی تایبەت لە وبسایتەکەتاندا دادەنێن، و لەبەرانبەری هەر کەسێک کە لە ڕێگەی وبسایتەکەی ئێوەدا لەو فرۆشگە شت بکڕێت، کۆبوونەوێک وەردەگرن. لەزۆربەی کاتەکاندا ئێوە لانیکەم 30 بۆ 40 هەزار لێڕوانین لە وبسایتەکەتاندا لە مانگدا پێویستە تاوەکوو بەئاکام بگات. وەکوو تۆڕی کەسپی داهاتی (دیجی کالا) کە هەر کەس دەتوانێت بەشێوازێکی ساده بەشدار بێت لە فرۆشتنی کەل‌وپەلەکانی و پووڵێکی تایبەت بە فرۆش وربگرێت.

5- پیشان‌دانی بانگەشەکان

بێ‌گومان بانگەشەتان لە وبسایتە جۆربەجۆرەکاندا بینیوە. ئێوە یەک دانە (وبلاگ) یان (وب‌سایت)ـتان هەیه، کەسێکی سێهەمی هەیه و دەیهەوێت خەرجی بانگەشەی بەرهەم یان خزمەتگوزاری یان سایتی خۆی بدات پێتان. کاتێک سایتەکەی ئێوە لێڕوانینێکی زۆری هەبێت، بانگەشەکان زۆر تایبەت دەتوانن قازانجیان هەبێت.
هەڵبەتە ئەم جۆره بەدەست‌هێنانی داهاتە زۆر سادەتر لە ڕاکارەکانی دیکەیه.
چونکە کاتێ بانگەشەکە لە سایتەکەی خۆتاندا دادەنێن، لەزۆرینەی کاتەکاندا چیتر هیچ‌کارێک پێویست نییه بیکەن، هەروەکوو بانگەشهکانی سایتە هەواڵی و فێرکاریەکان.

6- هاندانی لایەنگر بۆ خزمەتگوزاری یان بەرهەمەکانی خۆتان

گەر (وب‌سایت)ـەکەی ئێوە بەشێوازێکی تایبەت یەک دانە (وب‌سایت)ـی فرۆشگە یان دابەش‌کردنی خزمەتگوزاریە کەواتە هان‌دانی لایەنگر گرینگترین بنەمای کاری ئێوەیه. ئێوە دەتوانن بەرهەمەکانتان بفرۆشن و داهاتێک بەدەست بێنن یان لەبەرانبەر خزمەتگوزاریەکەی خۆتاندا داهاتێکتان هەبێت.
بۆ نموونە ئێوە ڕاوێژکارێکی ماڵین و لەبەرانبەر ڕاوێژەکەتاندا بۆ لایەنگرەکانتان دەتوانن بڕی پارەیێکی زۆر لە مانگدا داهاتتان هەبێت.
هەڵبەت ئەم کاره پێویستی بە هاندانی لایەنگریێکی زۆر و ڕوانین لە (وب‌سایت)ـەکەتانە‌.

7- ئێسپانسێڕی یەک بڕەندی بازرگانی

ئەم بابەتە یەک‌دانە ڕێکاری پێشکەوتووە و پێویستی بە یەکدانە (وب‌سایت)ـی بەهێز به ڕوانینی سەرەوەیه. کاتێ گەیشتن بەو ئاستە، لەوانەیه بەشگەگەلێک بۆ بەشداری لە پڕۆگرامێکی ئێسپانسێڕی یان پشتگیری ماڵی سەردانتان بکەن. بەدڵنیاییەوە گەیشتن بەم ئاستە کارێکی ساده نییه بەڵام ڕێگەیێکە بۆ بەدەست‌هێنانی داهاتێکی زۆر تایبەت لە سایتەکەی ئێوە.

8- فرۆشتنی ڕێکلامەکان

هەندێک لە سایتەکان دەتوانن وەکوو وەدیهێنەری ڕێکلام وابن. بۆ نموونە دەستەبەر یەکێ لەو خزمەت‌گوزاریانەیه وا ئێوە لە بازرگانیەکەتاندا فرۆشتووتانە، سایتەکەی ئێوە دەتوانێت یارمەتیدەری وەدیهێنەر بێ بۆ ڕێکلامەکانی بیمە.
وب‌سایتێک دروست بکەن کە بەشێوەی هەتاهەتایی ڕێکلام‌گەلێک کە بۆ فرۆش دانراون وەدی ‌بێنێت بۆ ئەوەی ڕۆژانە لە ئینتێڕنێتدا داهاتتان هەبێ.

Freelancer-profile.jpg

9- فرۆشتنی کەل‌وپەلی فیزیکی پێوەندیدەر بە ئێوە یان کەسێکی دیکە

زۆربەی خەڵک وبلاگ یان وب‌سایتە فرۆشگەییەکان لەگەڵ بەرهەمە دیجیتڵیەکاندا به بەرانبەر دەزانن. ئێوە دەتوانن هەمان کار لەگەڵ یەکدانە بەرهەمی فیزیکی بکەن. ئەم ڕووداوە هەموو ڕۆژێک لە (پلتفرم‌های) جیاوازدا وەکوو ئامازۆن ڕوو دەدات. ئێوە پێویستتان بە بەرهەمێکی نوێ نییه. دەتوانن بەرهەمێک لە سەرچاوەیێکی بڕواپێکراو هەڵبژێرن و بێن و لە سایتەکەی خۆتان یان سایتێکی دیکە بانگەشەی بۆ بکەن.

10- فرۆشی بەرهەمەکانی دیجیتاڵی کە پەیوەندی بە ئێوە یان یەکێکی‌تر هەیە

ئەم بابەتە بەڕاستی هەر ئەوەیە کە لە ئینتێڕنێتا باوه. باشی فرۆشی بەرهەمەکانی دیجیتاڵی ئەوەیە کە کڕیار داوای دەکا و بەرهەمەکە بە زووترین کات بە کۆمپیتێر یان موبایلەکەی ئەسپێردرێ.بەرهەمەکانی دیجیتاڵی ئەتوانن وەکوو: ڕێنماکان،فێرکارییەکان،کتێبەئینتڕنێتیەکان،وێنەهایێک بۆ دەستمایەدانان،پلانەکانی خواردەمەنی و…هتد وابن.

11- نووسەری بە شێوازی ئازاد بوون(بە جۆرێک کە ئەو کەسە بە توانایی خۆی کارەکە بکات و پێویستی بە هیچ کۆمەڵگاو قۆناغێک نەبێ)

اگر توانایی نویسندگی به ویژه در برخی از موضوعات محبوب را دارید ، می توانید یک درآمد مستقل و آزاد در وب بداشته باشید. برای این کار نیازی به وبلاگ یا وب سایت شخصی خود ندارید و نوشته‌های خود را به دارندگان وبلاگ ها و وب سایت ها می فروشید. مهمترین مطلب دانستن چگونگی ایجاد محتوای جالب و سازماندهی آن در قالبی است که به راحتی قابل خواندن است.

12- داهێنان و فرۆشی قۆناغەکانی ئینتێڕنێتی و لەسەر هێڵ بوون(ئانلاین بوون)

یەکێ لە بابەتەکانی قازانجدار،داهێنان و فرۆشی قۆناغی ئانلاینە.شارەزایی و لێزانی ئێوە لە کاتێدا خەڵکی دیکە فێر دەکەن دەبێ بانتر لە ئاستی ناوەندی بێت( دەبێ لە ئاستێکی میانەڕەۆ بێ).
لەم سەردەمەدا خەڵکی دەبێ هەمووکات کارامەیی و لێزانی خۆیان باشتر و بەڕۆژتر بکەن و هەروەها دەبێ شارەزایی نوێ بە قۆناغەکەیان زیاد بکەن. یەک خولی ئانلاین بە نرخێکی شیاو دەتوانێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان یارمەتیان بدات. ئێوە دەبێ قۆناغێک پێک بێنن کە بتوانێ وەکوو:PDF،پادکست(نەوعێک ناڤەرۆکی دەنگی[تدوین صوتی] کە بە کەرەسەیRSSکار دەکات)،فیلم یا خود پێکهاتێک لەم سێ دانە بێت.دوای وەدیهێنانی قۆناغەکە ئەتوانن ئەو بەرهەمە لە ڕێگەی وبسایتی خۆتان یا وبسایت و وبلاگی مرۆی دیکە بفرۆشن.
ئەگەریش لە ماڵپەڕ(سایت)ی خەڵکانی دیکە فرۆش دەکەن،دەتوانن بە خاوەنەکانی وبسایتەکە کۆبوونەوە پێشنیار بکەن.ئەم کارە پێویستی بە دانەوەی خەرجی ڕاگەیاندن نیە،چونکە لە وبسایت هایەک وەکوو “ویکی چرا” دەتوانن قۆناغەکەی خۆتان بێ نرخ و بەخۆڕایی بۆ فرۆش دابنێن.

13- نووسین و فرۆشی کتێبی "الکترونیکی"

کتێب یا بەتایبەت یەک دانە کتێبی”الکترونیکی” نموونەیێکی دیکە لە بەرهەمەکانی دیجیتاڵیە. بەڕاستی ئەو کتێبەی ئێوە وەکوو یەک قۆناغی ئانلاین دەتوانێ سەبارەت بەهەر بابەتێ کە تێیدا شارەزان وابێ. بەڕاستی بەوجۆرەی کە لە ناو یەک قۆناغی ئانلاین هەیە،دەتوانن بەرهەمەکانتان لە ڕێگەی چەندەها “وبسایت”و”وبلاگ” بفرۆشن. ڕاسپێریەکان و دەرامەدی ئێوە لە ماڵپەڕهایێکە کە کتێبی “الکترونیکی” ئێوەی تێدا فرۆشراوە و پارەی قازانجەکەی دێتەوە سەر حیسابی بانکیەکەی ئێوە.
دوای نووسینی کتێبەکە،پێویست بەوە ناکا کارێکی دیکە بکەن،چونکە ئەم بەرهەمە دەتوانێ تا چەندەها ساڵ قازانجێکی ئینتێڕنێتی ببێ بۆ ئێوە.

14- فرۆشی کتێبی ئینتێڕنێتی خەڵکانی دیکە لەسەر "وبلاگ" یان "وبسایتی" خۆت

ئەگەر ئێوە “وبلاگ” یان”وبسایتی” خۆتان ببێ،دەتوانن کتێبی ئینتێڕنێتی خەڵکی تر لەسەر ماڵپەڕی خۆتان دابنێن و بیفرۆشن و قازانجێکی ئینتێڕنێتی بەدەس بێنن.

make-money-from-internet.png

15- ڕاوێژکاری پیشەیی یان بازرگانی

ئەگەر ئێوە لە بان ڕشتەکەی خۆتان سەرکەوتوو بن،دەتوانن وەکوو ڕاوێژەرێکی پیشەیی،کاسپیێک دەس پێ بکەن.دەتوانن لە سەرەتاوە،ڕاوێژەکەتان بەخۆڕایی دەس پێ بکەن تا لەدواییدا بتوانن بۆ ڕاوێژەکانی تر،نرخ و بەهرەیەک وەربگرن.هەرچۆنێک بێ کاتی ئێوە بەنرخە و پێشنیارەکانی ئێوەش بەکەڵکە.
بە لەهەوێڵ دانانی چالاکیەکانی خۆتان لە ڕێگەی”Linked ln” یاخود ماڵپەڕانی پیشەیی و یا ڕاگەیێنە گشتییەکان،دەتوانن ڕاوێژەری پیشەیی و بازرگانی خۆتان دەست پێ بکەن.

16- تۆڕە کۆمەڵایەتیە پڕ بینەرەکان

ئەگەر شوێن کەوتووی زۆرتان لە هەریەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە وەکوو: فەیس بووک،ئینستاگرام،تویتێر و…هتد،دەتوانن لە ڕێگەی هەرکامێک لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە کە لاینگری زۆرتان هەیە،قازانج و بەهرە بەدەست بێنن.
بۆ نموونە کۆمپانیایەک پارە دەدا بە ئێوە تا سەبارەت بە کەلووپەلەکەی خۆی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیە پڕبینەرەکەی ئێوە ڕاگەیاندنی بۆ بکەن. ئاشکرا و ڕوونە کە هەتا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی ئێوە پڕبینەرتر بێ و خەڵک زیاتر شوێنی بکەون،قازانج و دەرامەدێکی زۆرترتان دەس دەکەوێت.

17- لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،بۆ کاروئیشی بچووک،بەڕێوەبەربن.

کاتێک کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەسەرەتاوە بڵاو بوونەوە،زۆربەی پەیوەندی خەڵک لەگەڵ هاوڕێ کانیان،بۆ

بەشداربوونی ئەزموونی ڕۆژانە بوو!.بەڵام ئێستا ئەوەندە خۆشەویست بوە کە بۆ ئیش و کار،گرینگی زۆری وەدەست هێناوە.

زۆربەی ئیشە چکۆلەکان،کات و ساتێکی شیاویان نیە کە بتوانن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،بانگ یا کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو بەدەس‌بێنن.
ئێوە دەتوانن وەکوو بەڕێوبەرێکی یەکێ لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بۆ کۆمپانیاکان و ئیشەکانی تر، قازانج و بەهرەی بەنرخ بۆخۆتان لە ڕێگەی ئینتێڕنێت وەدەس بێنن

18- فرۆشی ئانلاینی بەرهەمەکان

لە سەرەتاوە،پێشنیاری فرۆشی بەرهەمەکانی “فیزیکی”و دیجیتاڵ،وەکووکتێبەکانی”الکترونیک” و قۆناغەکانی ئانلاین مان بوە.بەڵام دەتوانن لە ڕێگەی فرۆشی کەلووپەلی جۆراوجۆر وەکوو کەلووپەلی دەستکاری کراو،لە ڕێگەی ئینتێڕنێت یا خود تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان قازانج بەدەس بێنن.
چالاکی لە پلان هایەک وەکوو”دیوار” و “شیپور” نموونەیەکی بەکەڵک لەم شێوە پارەپەیداکردنە لە ئینتێڕنێتایە.

19- یەک دانە کەناڵی"You Tube" بخەنەکار و بە ڕاگەیاندەکانی"You Tube" پارە پەیدا بکەن.

ئەتوانن یەک کەناڵ بخەنەکار و فیلم سازبکەن یا فیلم بنێرن.دوای ئەوە کە فیلمەکە چاوپێکەوتنێکی شیاوی بوو،ڕاگەیاندنی پێ زیاد بکەن.لەوانەیە چەندین مانگ یا خود چەندین ساڵی پێ بچێت تا بە داهاتێکی وا بگەن.بەڵام ئەگەر دروست کردنی فیلمتان پێ خۆشە یا خود بیرووڕایەکی جیاوازتان هەیە بۆ دروستکردنی فیلم،ئەم کارە ڕێگایەک بۆ پارەپەیداکردن لە ئینتێڕنێتە.

20- ببن بە یەک دانە هەڵەبڕی فیلمی ئانلاین

ڕەنگە ئێوە لێزانی باشتان لە هەڵەبڕی فیلم دا ببێت،بەڵام شایەد حەزتان لە دروستکردنی فیلمەکە نەبێت.کێشەیەک نیە،ئێوە دەتوانن چالاکیەکانی خۆتان بۆ هەڵەبڕی فیلمی خەڵکانی دیکە(کە ئەوان فیلمەکە سازدەکەن) دەرببڕن.
زۆربەی فیلمەکان لە “YouTube ” بەدەستی سێهەم کەس(کەسێک کە لە نێوان دوو کەسی دیکە دێتە گۆڕێ.تێبینی:لێرەدا مەبەست لە سێهەم کەس،کەسی هەڵەبڕی فیلمەکەیە) هەڵەبڕ دەکرێن و هەڵەکانی لادەچن. ئەمە هەر ئەو شتەیە کە دەبێتە هۆی ئەوە ڤیدۆکانی ئاماتوڕی(ڤیدۆی عاشقانە) کارامە و شیاو ببینرێ. 

21- مامەڵەکردنی وبسایت

ئەگەر تا ئێستا مامەڵەی بەشەکانتان(سهام)کردوە،بزانن شێوازی مامەڵەی “وبسایت”یش هەر بەو شێوەیە،بەس بەو جیاوازیە کە لێرا لەجیاتی بەشی(سهمی) کۆمپانیا،وبسایت بازرگانی دەکرێت.
لەوانەیە خاوەنی “وبسایت”ێک لە بەڕێوەبردنی وبسایتەکە ماندوو بووبێت و بیفرۆشێ بە کەسێکی دیکە و ئەوکەسەش ماڵپەڕی دەوێت بەڵام نیەتی نیە لە سەرەتاوە بۆخۆی ماڵپەڕێک سازبکا.
بە دوو شێوە مامەڵەی “وبسایت” دەتوانێ قازانجی تێدا بێت. لە ئەوەڵین بواردا، کڕینی یەک ماڵپەڕی چالاکە کە دەتوانێ قازانجێکی بەکەڵک لە ڕێگەی ڕاگەیاندن بەدەست بێنێت.
دنکەکەی تر ئەوەیە کە لە ڕێگەی یەک ماڵپەڕی کەم نرخ کە قەرەباڵغی باشی تێدا بێت(واتە ماڵپەڕەکە ڕوانەری زۆری بێت) دەتوانێ قازانج و بەهرەی بەنرخی لێ ببات و لە کۆتاییشدا دەتوانێ ب بەهرەیێکی شیاو بیفرۆشێ.

22- ببن بە بەردەستی"مجازی"

تەنانەت ئەگەر شارەزایێکی پسۆڕانەتان نیە،هەر دەتوانن بە پیشاندانی چالاکی بۆ خەڵکانی دیکە،وەکوو بەردەستی مەجازی لە ڕێگەی ئینتێڕنێتەوە پارە بەدەس بێنن.ئەم خزمەتگوزاریانە دەتوانێ بریتی بێ لە ئیش هایێکی جۆاوجۆر وەکوو: ژماریار،نامەنووس و لایەنگری یا چالاکی شارەزایانە تر وەکوو:بازاڕدۆزی،کێشاننەوەی گرافیکی کۆمپیتێڕومۆبایل و…هتد و پسپۆڕیەکانی وب وابێ.

23- بۆ پسپۆڕیەکەی خۆتان مووچە وەربگرن

کاتێک مرۆ بە دوای ئاگاداریەکان یان وڵامی پرسیارەکانی خۆیانەوەن،ئەوەڵین خاڵ بۆ گەڕانی وڵام،زۆربەی کاتەکان ئینتێڕنێتە.ئەگەر لە هەر بوارێک‌وەکوو:کۆمپیتێر،یاسا،پزیشکی،فێربوون،مکانیکی سەیاره یا خود چاک کردنەوەی ماڵەکان،شارەزاییتان هەیە،لەوانەیە بتوانن لە ڕێگەی وڵام دان بە پرسیارەکانی ئانلاین،قازانجی شیاو لە ئینتێڕنێت بەدەس بێنن.

هەر یەک لەم ڕێکارانە دەتوانن،سەرچاوەیەک بن بۆ بەدەس هێنانی پارەی دیکە(بێجگە لە ئیشی بنەمایی خۆتان)،تەنانەت لە کۆتاییدا دەتوانێ ببێ بە ئیشی بنەمایی و بنەڕەتی ئێوە.
یەک ڕێکار بۆخۆتان هەڵبژێرن و لە پێناویدا دەروەست بن! و بۆخۆتان لەڕێگەی ئینتێڕنێتەوە پارە و پووڵ وەدەس بێنن.

وەرگێڕان: نەرمین سیدی

5 1 vote
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x