4 بنەمای بەدەستهێنانی داهات لەدۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێت

0 198

لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەنتەڕنێت گونجاوترین شوێنە بۆ بەدەستهێنانی داهات.دابینکەرانی کار لە هەموو شوێنێک دەیانەوێت لە دۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی سوودمەندبن بۆ ئەوەی فروشتنیان زیادبێت و بازەرگانی وتیجارەتەکەیان پەرە بستێنێت. بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنانی زۆرترین داهاتی خۆتان لە دۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی،ئەم چوار خالانەی خوارەوە پەیرەو بکەن:

1- فێربوونی بنەماکانی دۆزینەوەی بازاڕ بەڕاستەقینەیی زۆر گرینگە

بۆ فێربوونی دروستی بنەماکان،پێشنیار دەکەین ولامی سێ پرسیار بدەنەوە،بەم شێوەی خوارەوە:

بۆچی لەوانەیە کڕیارێک لەجیاتی قبووڵکردنی پێشنیارەکانی ڕکابەرێکی من،بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکانی من بکڕێت؟

ئایا بەشێک لەبازاڕ هەیە کە بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکانی من لەچاو بەرهەمەکانی تر جیاواز تر و پڕبەهاتر بزانێت؟ 

گونجاوترین ڕێگا یاخود شێواز بۆ گەیشتن بە بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکانی من چیە؟

ئێوە دەبێت تەنها گردبوونەوەیەکی دوَزینەوەی بازاڕ لەڕێگای ئەنتەڕنێتەوە ڕێک بخەن کە گونجاوترین ڕێگەکان بۆ گەیشتنن بە بەرهەم یان خزمەتگوزاریە تایبەتەکانتان پیشان بدات.

بازاریابی اینترنتی

2-تۆڕی کۆمەلایەتی یاخود سوشیاڵ میدیا گونجاوەکان هەڵبژێرن

هەموو تۆڕە کۆمەلایەتیەکان وەکۆ یەک نین.وەکۆ نموونە Pinterest ، کە لەسەر بنەمای وێنەدا دروست کراوە لەوانەیە بۆ داڕێژەرێکی گەوهەر(بەردی زۆر بەترخ وەکۆ زێڕ وزێو) کە دیەوێت بەرهەمەکانی خۆی تێدا پیشان بکات،زۆر نایاب بێت.بەلام ئەم تۆرە کۆمەلایەتیە شوێنێکی گونجاو بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی بۆ پارێزەرێک نیە.

لەڕاستیدا بەگوێرەی بازاڕی مەبەست،هەڵبژاردنی تۆڕی کۆمەلایەتی گونجاو زۆر گرینگە.بەستێنی گونجاو بۆ گەیشتن بە بەشی بازاڕی مەبەستی خۆتان هەڵبژێرن.پیویستە کاتێک بۆ گەڕان وشارەزابوون لە فەیسبووک، تویتەر،Pinterest  ،ئینستاگرام ،تیلگرام و LinkedIn تەرخان بکەن و بەر لە هەڵبژاردنی کات وهەوڵدانی (بۆ دۆزینەوەی بازاڕ) خۆتان لێکۆلێنەوە بکەن.سازکردن وڕێکخستنی پەیج وگردبوونەوە جیاوازەکان لە پێناو و بەستێنی ئەم تۆڕە کۆمەلایەتیانەدا دەتوانێت لە دۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی کار وکەسابەتەکانی ئێوە زۆر کاریگەر بێت.

بازاریابی اینترنتی در شبکه اجتماعی

3- خستنەڕووی ناوەڕۆک

هەبوون لە تویتەر،فەیسبووک یان لینکدین بە کۆرتە نامە یاخود پەیامێکی ئەوها”بەرهەمەکەمان بکڕن” لە زۆربەی کات دەرئەنجامێکی نابێت.خستنەڕووی شتێکی بەنرخ بەکڕیارەکان لەوانەیە زۆر سوودمەندتر بێت. پۆستەکانی ئێوە دەتوانێت پێوەندی بە توێژینەوە،پوست وبلاوکراوە و وماڵپەڕ،نووسینی زانیاری لەسەر وێنە یاخود(ئینفۆگرافیک) یان ویدیوەوە هەبێت.سەرەڕای ئەمە ئەگەر بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانتان هەبۆبێت،بەرهەمەکەتان وەکۆ بەرهەمێک کە گرینگی زۆرتری هەیە پیشان دەدرێت.

تولید محتوا تبلیغاتی

4-پێداگری لەسەر فرۆتن بکەن نەک ڕێژەی ئەوانەی سەردانی پەیج یان تۆڕە کۆمەلایەتیەکانتان دەکەن

کێشەیەکی گەورە لە دۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێت (لەسەر تۆڕی وێب)نەگونجینی ئارمانجەکادایە.ئێوە دەتانەوێت بەرهەم یا خزمەتگوزاریەکانتان بیفرۆشن.هەندێک سەرکەوتن بەگوێرەی سەردان،کلیک،شوین کەوتوەکان (Followers) یان هەندێک پێوەری تر کە هاوتەرازی فرۆتن دا نیە پێوانەدەکەن.دەست کەوتنی ڕێژەیەکی دیاریکراوی شوێن کەوتوەکان یان بەدەستهێنانی ڕێژەیەک سەردانکەر دەتوانێت لە ماوەێکی کۆرتدا سەرسووڕهێنەر بێت.وەرحاسل مەبەستی کۆتایی دۆزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی فرۆتن دایە. ئەم خاڵە لەبیر نەکەن.

فروش با بازاریابی اینترنتی

بەشێوەی گشتی ئەنتەڕنێت و تۆڕە کۆمەلایەتیەکان دەتوانن بەشێوەی تایبەت ئامرازێکی سەرسووڕهێنەر بۆ فرۆتن بن.بەلام پیویستە هەمووی ئامرازەکان بەدروستی بەکاربهێندرێن بۆ ئەوەی دەرئەنجامی دڵخواز لێان بەدەست بکەوێت.ئەم چوار خاڵەی سەرەوە لە هەڵبژاردنی ڕێگەی دروست یارمەتیتان دەدەن.

وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

5 1 vote
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x