چۆنیەتی سودوەرگرتن لە ئینستاگرام لەبواری دۆزینەوەی بازاڕ

چۆنیەتی سودوەرگرتن لە ئینستاگرام لەبواری دۆزینەوەی بازاڕ و ڕاکێشکردنی کڕیار یاخود موشتەری بۆ براندەکەتان

0 298

کاتێک بیر لەدۆزینەوەی بازاڕ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکەنەوە،ئایا ئینستاگرام لە سەرتری یاخود ئەولەوییەتتان داناوە؟وەبەرهێنان وکات لەبەستێنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خاڵی باشی زۆری هەیە.بۆ فێربوون ئەم خالەباشانەی دوزینەوەی بازاڕ لەئینستاگرام درێژە بەخۆێندنی ئەم توێژێنەوە بدەن.

خاڵە باشەکانی ئینستاگرام بۆ دوزینەوەی بازاڕ

ئینستاگرام وەکۆ یەکێک لەخۆشەویستترین پلاتفۆرمەکانی دوزینەوەی بازاڕ لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە.بەگوێرەی وتەی هاب سپات،ئەم تۆڕەکۆمەڵایەتیە زیاتر لە(500)ملوێن بەکارهێنەری چالاَکی هەیە کە بەشێوەێکی بەرچاو لەبەکارهێنەرانیTwitter،Snapchat و Pinterest زیاتردایە.
جگە لەڕێژەی زۆری بەکارهێنەران،(60%) لەو کەسانەی کە ئەکاونتیان هەیە ڕۆژانە ئەم پلاتفۆرمە بەکاردێنن.لەوانە(55%) گەنجان وگەورەسالاَن کە چەندین جار لەڕۆژدا سەردانی ئینستاگرام دەکەن.تەنها ئەگەر ڕێژەی موشتەریە گەنجەکان بکەنە ئامانج، هێشتا ئینستاگرام شوێنێکی گونجاو بۆ دوزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی دایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی (Hubspot(71% گەورەسالاَنی (18-24) ساڵ ئینستاگرام بەکاردێنن. هەروەها بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە نزیکەی (80%) لەکۆی گشتی بەکارهێنەرانی ئینستاگرام بەلایەنی کەم لە یەک براندی تیجاری کە لەئینستاگرامدا بینیویانە شتیان کڕیوە.ئەم بابەتە گرینگی دوزینەوەی بازاڕ و بانگەشە و ڕیکلام لەم تۆڕەکۆمەلاَیەتیەدا پیشان دەدات.

مزایای بازاریابی ​در اینستاگرام

دروستکردنی لاپەڕە یاخود پەیجی ئینستاگرام بۆدۆزینەوەی بازاڕی براند وکاروکەسابەتی ئێوە

لێرەدا چەند خاڵ بۆ دروستکردنی پەیجێکی سەرکەوتو بۆ دوزینەوەی بازاڕ لەئینستاگرام پێشکەش دەکرێت:
1.کاتی دانانی پەیجەکەتان،ناوی بەکارهێنەرێک هەڵبژێرن کە لەگەڵ پەیجەکانی تری تۆڕە کۆمەلاَیەتیەکانی براند و کاروکەسابەتتان یەکسان یاخود سازگار بێت.
2.دڵنیابن لەوی کەوێنەی پڕۆفایل وکۆرتەی(بیوگرافی)پەیجەکەتانیش وەکۆ پڕۆفایلی پەیجەکانی ترتان لەتۆڕە کۆمەلاَیەتیەکانی تر بێت.ئەم کارە لەسەقامگیری وبەردەوامی ناوی تیجاری براندەکان یارمەتیدەرتان دەبێت.
3.لەکۆرتەی ناساندنی پەیجی خۆتان بەڕوونی وئاشکرایی بڵێن کە چ کارێک دەکەن و بۆچی سەردانکەری پەیجەکەتان بە کاروکەسابەتی ئێوە گرنگی دەدات.بۆ نموونە خاڵە باشەکانی کاروبار و براندەکەتان بۆیان شرۆڤە بکەن.
4.بەپێچەوانەی تۆڕەکۆمەلاَیەتیەکانی تر،ئینستاگرام دەرفەتی دانانی لینک یاخود بەستەرەی ئەنتڕنێتی لەئیستۆری لەگەڵ وێنەکانتاندا ڕەخساندوە.بۆیە بەوە سەرەنج بدەن کە دەتانەوێت بۆ کوی یاخود چ شوێنێک لینک بدەن.
5.ئەگەر دەتوانن بەشی کڕین لەئینستاگرامدا ڕێک بخەن.زیاتر لە یک سوم لەبەکارهێنەرانی ئینستاگرام بەشێوەی ئۆن لاین شت دەکڕن.بۆیە ڕێکخستنی بەشی کڕین،کارتان تائەوەی کە دەکرێت،ئاسان دەکاتەوە.

بازاریابی در اینستاگرام

بەپلانەوە لەپەیجەکەتان پۆست بلاَو بکەنەوە

وەکۆ هەموو تۆڕەکۆمەلاَیەتیەکانی تر لەئینستاگرامیش هەرچەند ڕێژەیەکی زۆرتر پۆست بلاَو بکەنەوە، ئەگەری بینینی ناوەڕۆکی پۆستەکانتان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە زیاتر دەبێت.یەکێک لەگرنگترین خاڵەکان سەبارەت بە دوزینەوەی بازاڕ لە ئینستناگرام ئەمەیە:لەپێشەوە پلان دابڕێژن بۆ ئەوەی بتوانن پۆستەکەتان بەشێوەی پلانداڕێژراو وگرینگ و لەگەڵ مەبەستی دیاریکراودا بلاَو بکەنەوە.
لەڕووی کاتی بلاَوکردنەوەی پۆست،ئینستاگرام زانیاری سوودمەند سەبارەت بەئۆن لاین بوونی فالورەکانتان لەگەڵتان هاوبەش(share) دەکات.بەشێوەی گشتی توێژینەوەکان پیشان دەدن باشترین کات بۆ نوێکردنەوە یاخود ئاپدیتی ئینستاگرامەکەتان بریتیە لە:
ڕۆژی پێنج شەم لەنێوان کاتژمێرەکانی (5 تا 11)ی بەیانی و دووشەم تا هەینی یاخود جومعە لەنێوان کاتژمێرەکانی(12تا 2)ی دوای نیوەڕوو.

بازاریابی در اینستاگرام

چەند خاڵ بۆ دوزینەوەی بازاڕ لە ئینستاگرام

  1. ڕۆژژمێرێکی دیاریکراو بۆخۆتان دروست بکەن.
    کاتێک لە پلانی دوزینەوەی بازاڕ لە تۆڕەکۆمەلاَیەتیەکانی ئێوە باس دەکرێت،پیویستە بۆ نوێکردنەوە یاخود ئاپدیتەکانتان ڕۆژژمێرێک دروست بکەن.واتا بەروار و کاتێکی تاڕادەێک دیاریکراو بۆنویکردنەوەی پەیجکەتان هەبێت.ئەم کارە یارمەتیتان دەدات ئەو ڕۆژە پشوە گرینگانەی کە دەتانەوێت دەستنیشان بکەن،لەدەستتان نەچێت.ڕۆژژمێرێکی ڕێکخراو یارمەتیتان دەکات بۆ ئەوەی هەمیشە ناوەڕۆک دروست دابنێن یاخود دروست بکەن.
  2. بابەتەکانتان بەجوانی و ڕازاوەیی دابڕێژن.
    بۆ بلاَوکردنەوەی ئەو ناوەڕوَکە بینراوەی(بصری) کە بەکاردێنن،دڵنیابن کە وێنەکان ئاشکرا و سەرەنجڕاکێش بن.کاتێک باسی گەشەی ناوەڕۆک دەکرێت،مەبەست بلاَوکردنەوەی ناوەڕۆک بە جۆرێکە کەبتوانێت بەکارهێنەران بۆلای خۆی ڕابکێشێت.
  3. بۆپێشخستنی کاروکەسابەتەکەتان ئیستۆریەکانی ئینستاگرام بەکاربێنن.
    ئیستۆریەکانی ئینستاگرام بریتین لەو وێنە و ویدیوەخیرایانەی کە لەسەرەوەی پۆستەکانی بەکارهێنەراندا پیشان دەدرێن.کاتێک بەکارهێنەرەکان لەسەریاندا کلیک دەکەن،بۆ ماوەێکی کۆرت دەبیندرێن و ئینجا وێنەکانی تریش بەهەمان شێوە دەردەکەون.بەگوێرەی ڕاپۆرتی Hubspot  ئەو کاروپیشانەی کە لەسەر ئینستاگرام دانراون ڕێژەی (27%)لەکوی گشتی داهاتەکەیان لەئیستۆریەکانی ئینستاگرام بەدەست دێنن.
    ئیستۆریەکانی ئینستاگرام بەهۆی ئەوەی کە زیاتر دەبیندرێن،وەکۆ شێوازێکی ناوازە بۆ دوزینەوەی بازاڕی تۆڕەکومەلاَیەتیەکانی ئێوەدایە.جگە لەمە تەنانەت دەتوانن کۆمەڵە لینکێک لەسەر ئیستۆریەکانی ئینستاگرامی خۆتان زیاد بکەن و سەردانکردن لە وێب سایتەکەتان و کرێن بەرهەمەکانتان بۆبەکارهێنەران ئاسانتر بکات.
  4. لەبیرتان بێت پەیج،بەکارهێنەرکان وشوێنی(location) خۆتان لەقەم یاخود ئێتیکێت(tag) بکەن.
    ئەم خاڵە یارمەتی بەرزبوونەوەی ڕوانگەتان دەدات.لەڕاستیدا،ئەوپۆستانەی کە بەیەک شوێنەوە ئێتیکێتیان لەسەر دانرواوە (79%)زیاتر لەو پەیجانەی لە ئێتیکێتی شوێن لەسەریان دانەتراوە لەلایەن بەکارهێنەرەکانەوە سەردان دەکرێن وبەکاردێن.
  5. لەگەڵ بەکارهێنەرەکانتان پێوەندیتان هەبێت.
    لەبیرتان بێت، تەواوی مەبەستی دوزینەوەی بازاڕ لە تۆڕەکۆمەلاَیەتیەکان،پێوندی زیاترە. بەکارهێنەرەکانی تر فالۆ بکەن.بیروڕای فاڵۆرەکانتان سەبارەت بەو وێنانەی دەتانەوێت بلاَوبکەنەوە وەربگرن.
  6. هەشتاگەکان بەشێوەی پلانداڕێژاو بەکاربێنن.
    لەوە دڵنیا بن کەهەشتاگ وەکۆ بەشێک لەپلانی دوزینەوەی بازاڕ لە تۆڕە کۆمەلاَیەتیەکان بەکاربێنن.هەشتاگ کلیلی بینینی براندەکەتان لە ئینستاگرامدایە.سەدەلەسەد دڵنیابن کە هەشتاگەکان پێوەندیان بەخودی پۆستەکەوە هەبێت.
وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

0 0 votes
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x