4 پلانی دوزینەوەی بازاڕی هەرزان و ئاسان

0 115

لەدونیای کارداهێنەری وکار وکەسابەتدا،دوزینەوەی بازاڕ زۆر گرینگە. سەرەڕای کوالیتی ئایدا یاخود ڕۆانگە، شارەزاییەکانی گرۆپ و یان تەنانەت ئەو ڕێژەی سەرمایەی کە کۆ کردونەتەوە، ئەگەر نەتوانن موشتەری وکڕیاری گەورە وهەیشەیی ڕانەکێشن،توشی کێشەدەبن. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، خەڵک لەگەڵ شێوازە پێشکەوتوەکانی دونیای تیجارەت هەم لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی پیشەکان و هەم لە مامەڵە لەگەڵ موشتەریەکان ڕووبەڕوو دەبنەوە. زۆر لە پلانەکانی دوزینەوەی بازاڕ بەشیوەی کۆن خاڵی لاوازی زۆریان هەیە. وەکۆ نموونە ئێمە دەزانین کە ڕیکلام یاخود بانگەشەی فرۆتن لە تۆڕە کومەڵایەتیەکان هۆکارێکی زۆر کاریگەرە، بەڵام خەرجی جێبەجێی کردنی زۆرە. دوزینەوەی بازاڕی ناوەڕۆکیش کاریگەریی هەیە،بەڵام کاتێکی زۆری پیویستە.

لێرەدا ئێمە 4 پلان یاخود ستراتیچی دوزینەوەی بازاڕی هەرزان وئاسان پێشکەش دەکەین.

بازاریابی marketing

دیاریەکان

یەکێک لەکلیلەکانی دوزینەوەی بازاڕی باش ئەمەیە کە موشتەریەکان بەشێوەی جیاجیا دەبنە ئامانج. ئەگەر بتوانن یارمەتیدەری بەرژەوەندیەکانی موشتەریەکانتان بن، پاوەن وقازانجی زۆرتر وەردەگرن.یەکێک لەکارە کاریگەرەکان دەتواتێت بەخشینی دیاری بەموشتەریەکانتان بێت.جا ئەم دیاریە دەتوانێت بەرهەمەکان یان خزمەتگوزاریەکانی کاروکەسابەتی خۆتان یان … هیتر لەخۆ بگرێت.

ئەگەر موشتەریەکانتان جوجێیەن، دەتوانن کارتی دیاریەکانتان بۆ پیشە خۆجێیەکان وەکۆ کافی شاپی گەڕەک بە دیاری بدەن. ئەم کارە یارمەتیتان دەکات کە لەگەڵ پیشە بچووکەکانی تر پێوەندی دروست بکەن وهەم لەوانەیە ئێوە ڕێژەیەکی دیاریکراو داشکاندن وەربگرن.

ڕیکلام

لەوانەیە ساڵی (1399) کۆتایی هاتەبێت، بەڵام بارودۆخ و تەنگاوی و دژواریەکانی نەخۆشی کرۆنا بەبەردەوام دەبێتە هۆی ئەوەی وابیر بکەن کە هێشتا ئەم نەخۆشیە هەرماوە.لەگەڵ هاتنی ساڵی تازە کاتێکی گونجاوە بۆ ڕیکلامی وەرزی خزمەتگوزاریەوکانتان.

لەدەستپێکی ساڵ زۆرینەی خەڵک بەدوای گۆڕانکاری لە کەل وپەل یان خزمەتگوزاریەکانیاندا دەگەڕێن. ڕیکلامەکەتان دەتوانێت بەموشتەریە هەمیشەییەکانتان ورە و وزەیەکی زیاتر بدات و هەروەها بەموشتەریە نوێەکان ئەم هەستە دەدات کە کاروکەسابەتی ئێوە پلانی بۆ داهاتوو هەیە.

بازاریابی advertising

دوزینەوەی بازاڕی دەم بەدەم(واتا لەلایەن کەسێک بۆ کەسێ تر پێشنیار بکرێت و بوترێت)

دوزینەوەی بازاڕی دەم بەدەم، ئاشنابوون لەگەڵ کاروکەسابەت وخزمەتگوزاری یان بەرهەمەکانی ئێوە بەهۆی پێشنیاری موشتەریەکانتان بە کەسانی تردایە، هەرچەندە ئەم ستراتیجیە پیویستی بە کات و وزەدایە، بەڵام لەڕاستیدا لە ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاتی زۆرتان لەدەست نەچێت وداهاتی ئێوەش زیاتر بێت.

ناساندن نەک تەتها بۆ زیادبوونی موشتەریەکانتان گونجاوە، بەڵکوو بۆ بەدەستهێنانی گرنگی ومتمانە لەلایەن موشتەری نوێتانیش پڕبەهایە. لە یادداشتە تاکیەکان یاخود شەخسەیەکان بگرە تا کارتەبازرگانیەکان، خەڵک هان دەدات بۆ ئەوەی جارێکیتر سەردانتان بکەن و دەبێتە هۆی ئەوەی وا هەست بکەن کە تیجارەتی ئێوە بۆیان کارمە و بەقازانجە.

خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان

دەربڕینی حەز وخۆشەویستی وپیشاندانی گرینگی کاروکەسابەت یان کۆمپانیاکەتان بۆ کۆمەڵگای خۆتان بۆ هەموو لایەنەکانی تیجارەتەکەتان زۆر گرینگە.وەکۆ نموونە بەخشینی هاوکاری دارایی یا پێدانی خۆراک بە کەسانی بێ سەرپەرەشت و هەژار نەک تەنیا دەبێتەهۆی ئەوەی کە هەستێکی جوان لاتان دروست بێت، بەڵکوو بە موشتەریەکانتان پیشان دەدەن کە چاودێریان دەکەن ولەکاتی تەنگانەدا پاڵپشتیان دەبن.

ئەم بابەت یارمەتیتان دەکات بۆئەوەی ئەو موشتەریانەی کە ئەولەویەتیان بەختەوەری کۆمەڵگادایە، ڕابگرن ولەدەستیان نەدەن. بەم شێوەیە ئەم بیرۆکەیەدا دروست دەکەن کە کۆمپانیاکەتان هاوکاری مرۆیی دەکات وخێرخوازە وپاڵپشتی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگایە. کاتێک موشتەریەکان ئیوە وەکۆ ئەندامێکی چاڵاک لەکۆمەڵگا دەبینن، تەنانەت لەکاتی دژواری و تەنگاویش پاڵپشتیتان دەکەن.

ئەم بەوەفابوونی بێ وێنە یارمەتیتان دەکات کە هاوکات لەگەڵ کاروکەسابەت، سەرەتا موشتەریەکانتان لەدەست نەدەن و ڕابگرن وئێنجا لەڕووی بەها مرۆییەکانەوە پەروەردەیان بکەن.

0 0 votes
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x