7 هەنگاو بۆنووسینی بەرنامەیەکی کاروکەسابەت یان پلانی تیجاری سەرکەوتوو

0 166

هەر کاروکەسابەتێک پیویستی بەهەبوونی پلانێکی تجاری نووسراوی ڕێکوپێکی هەیە. بۆ ڕێنوێنیکردن وڕاکێشانی وەبەرهێنەر، پلانێکی تیجاری لە سەرکەووتنی ڕێکخراوی تیجاریتان زۆر گرینگە. بەڵام چۆن پرۆگرامێکی کاروکەسابەت یان پلانی تیجاری دەنووسن؟ لێرەدا حەوت قۆناغ بۆ نووسینی بەرنامەیەکی کاروکەسابەتی تەواو وهەلایەنە باس کراوە.

1. بەبەردەوام گەڕان و لێکۆلێنەوە بکەن

ویلیام پیراگلیا، گەورە بەڕێوەبەر یاخود سەرپەرشتیاری کاروباری دارایی کە ئێستا خانەنش بووە دەڵێت: سەبارەت بە بەرهەم، بازاڕ و پسپۆڕیەتتان بەبەردەوام لێکۆلێنەوە وشیکردنەوە بکەن. تێبینی ئەوە بکەن کە زۆربەی کاتی خۆتان بۆ نووسینی پرۆگرامی تیجاری،لێکۆلێنەوە، و هەڵسەنگاندن تەرخان دەکەن.بۆ نووسینی پرۆگرامێکی نایاب، ئیوە پیویستە لەنزیکەوە کۆمپانیا، بەرهەم، ڕکابەرەکان و بازاڕی جێی مەبەستی خۆتان بیناسن.
بەواتایەکی تر، ئەمە ئەرکی ئێوەیە کە سەبارەت بەو تیجارت وپیشەسازیەی بۆکاروکەسابەتتان هەڵدەبژێرن، بەتەواوی زانیاریتان لەسەری هەبێت وشارەزای بن. هەرچی لەتواناتاندایە سەبارەت بە پیشەسازیتان بخوێننەوە و لەگەڵ خوێنەر وگوێگرانتان بدوێن یاخود قسەبکەن.

برنامه کسب و کار

2. مەبەستی کارو پیشەتان دیاری بکەن

پلان وپرۆژەیەکی تیجاری هەوەک لەلایەن کارداهێنەرەوە پیناسەکراوە، بەڵگەنامەێکی نووسراوە کە چۆنیەتی تیجارەت، پلانی فرۆشتن، دوزینەوەی بازاڕ و ڕەهەندی داراییدا دیاری دەکات ولیستی قازانج و زەرەر تێدا پێشبینی کراوە.

سەرەڕای ئەمە پرۆگرامی کاروپیشە وپلانی تیجاری ئێوە دەتوانێت بەدوای ئامانجی جیاواز بێت. لەڕاستیدا پلانی تیجاری نەخشە ڕێگایەکە کە ئەو ئاراستانە پیشان دەدات کە بەهۆیانەوە دەتوانن بۆ داهاتووی کاروکەسابەتی خۆتان پلان دابڕێژن.

لەبیرتان بێت ئەگەر دەتانەوەێت وەبەرهێنەر ڕابکێشن یاخود وەربگرن، پیویستە پلانە تیجاریەکەتان بەجۆرێک بنووسن کە بەرژەوەندی وقازانجی وەبەرهێنەران تێدا ڕەچاوکرابێت.

3. پرۆفایلی کاروپیشەتان دیاری بکەن

پرۆفایلی کاروپیشەی ئێوە ڕەهەندی تیجارەتەکەتان، بەرهەم یاخود خزمەتگوزاریەکانتان، بازاڕی جێی مەبەست، سەرەچاوەکانتان و چۆنیەتی ناوازەبوونی کاروپیشەتاندایە. کاتێک تایبەتمەندیە تیجاریەکەتان دادەڕێژن یاخود دیزاین دەکەن، دەتوانن لە لاپەڕەی “سەبارەت بەئێمە”ی وێب سایتەکان دابنێن. 

پروفایل یان ئەم تایبەتمەندیانەی کاروکەسابەت بەزۆری لەوێب سایتی فەرمی دەبینرێن وبۆ ڕاکێشکردنی موشتەری وتواناکانی (سەروەت و سامانەکەی بۆوەبەرهێنان )بەکاردێن. سەرەڕای ئەمە، پروفایلەکەتان دەتوانێت بۆناساندنی کۆمپانیاکەتان لەپلانە تیجاریەکەتان بەکار بهێندرێت.


4. هەموو بوارەکانی تیجارەتەکەتان تۆماربکەن و لەیەک بەڵگەنامەدا دابنێن

وەبەرهێنەران دەیانەوێت دڵنیابن کە تیجارەتی ئێوە دەبێتە هۆی قازانج بۆیان. بەم هۆیە وەبەرهێنەران دەیانەوەێت لە هەموو شت سەبارەت بەتیجارەتی ئێوە زانیارییان هەبێت، بۆ بەدێهاتنی ئەم پرۆسەیە، خەرجیەکانتان، ئاڵۆگۆڕی سەریەمایەکەتان وپێشبینیە تیجاریەکان و…هیتر تۆماربکەن.

5. پلانێکی ستراتژیک و ڕێکوپێک بۆ دوزینەوەی بازاڕتان هەبێت

پلانێکی تیجاری نایاب هەمیشە پلانێکی دوزینەوەی بازاڕی ستراتژیک و مەبەستدار لەخۆ دەگرێت. هەروەها وەردەکاری بچووک وەکۆ پلانی شوێنی کاروپیشەکەتان وبەڵگەنامەکانی مۆڵەتی تیجاری لەبیرتان نەچێت.

هەر پرۆگرامێکی دوزینەوەی بازاڕ دەبێت چەندین پلانی بۆگەیشتن بەئامانجەکانی هەبێت. لە بەشی ئامانجەکانی پلانی دوزینەوەی بازاڕتان، پیویست لەسەر چۆنیەتی جێبەجێی کردنی دوزینەوەی بازاڕ چڕببنەوە.

لەبەشی جێبەجێی کردن، ئێوە لەسەر ناوچە پراکتیکیەکاندا چڕدەبنەوە کە چ کەسێک، کوی یان چ شوێنێک، چ کاتێک وچۆن ئەم دوزینەوەی بازاڕەدا جێبەجێی دەکەن. بێگومان گەیشتن بەئامانجەکانی دوزینەوەی بازاڕ خەرجێکی زۆر لەخۆدەگرێت. پلانی دوزینەوەی بازاڕتان پیویستە بەشێکی هەبێت کە تێدا بودجە تایبەت بەهەر چاڵاکێک لەبواری دوزینەوەی بازاڕ تەرخان کرابێت یاخود دیاری کرابێت.

6. پلانی تیجاریتان لەگەڵ موشتەریەکانتان بگونجێنن

وەرگران وموشتەریەکانی پلانێکی تیجاری، گرۆپە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت. لەخاوەن بانکەکان و وەبەرهێنەران بگرە تا فەرمانبەران و هەردەستە وتاقمێک لە وەرگران و موشتەریەکان خواست وداخوازی تایبەتیان هەیە. ئەگەر ئەم حەز وخواستانە لەپێشدا دەزانن، دڵنیابن کە کاتی ئامادەکردنی پلانی تیجاری خواست وحەزی وەرگران وموشتەریە تایبەتەکانتان لەبەرچاو بگرن. 

 وەکۆ نموونە، خاوەن بانکەکان زیاتر حەزیان لەبیلان (لیستە دارایەکانی کۆتایی ساڵ) و ڕاگەیندراوەکانی ڕەوتی پارەی نەخت هەیە. ئەمە لەکاکێکدایە کە وەبەرهێنەرانی کە مەترسیە داراییەکان قبووڵ دەکەن بەناوەڕۆکی بنەڕەتی تیجارەت وتیم یاخود گرۆپی بەڕیوەبەرانتان سەرەنج دەدەن.

بۆیە دڵنیابن کەبەگوێرەی خواست و حەزی ئەو کەسانەی کەپلانەکەتان دەخوێنن، پلانەکەتان دەبێت توانای گۆڕانکاری هەبێت. دەبێت ئەم گۆڕانکاریانە لەپلانێک بۆپلانێکی تر سنووداربێت. 

7. ڕوون بکەنەوە بۆچی ئەم پلانە بۆتان گرینگە

ئەگەر پلانەکەتان لەگەڵ وەبەرهێنەرێک یان موشتەرێک یان ئەندامێکی تیمی وەبەرهێنەر دا هابەش بکەن، پلانەکەتان پیویستە پیشان بدات کە بەمۆراڵ و ورەبەرز و ئامانجدارن ولەڕاستیدا کار و پیشەتان بۆتان گرینگە. سەبارەت بەو هەڵانەی کە کردوتانە وئەزموونتان لێ وەرگرتووە، باس بکەن. لیستێک لەوکێشانەی کە دەتانەوێت چارەسەریان بکەن، ئامادەبکەن. بەهاکانی خۆتان وەسف بکەن و ئەو شتەی کە دەبێتەی هۆی سەرتۆپبوون وگرنگیتان لە ڕکابەری و کێبڕکێ دا دیاری بکەن.

بە ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی بەکارەکەتان گرینگی دەدن لەگەڵ کەسانی تر پێوەندی سۆزداری وعاتیفی دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئەوان لەڕێکخراوەکەتان بۆ بەروپێشچوونی زیاتر پاڵپشتیتان بن. 

 وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

مرجع

5 1 vote
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x