25 کار کە بەبێ سەرمایە یان بەسەرمایەکی کەم دەکرێ بەڕێوە بچن

0 339

لەم سەردەمە ڕێژەیەکی زۆری خەڵک بەدوای پیشەێک دا دەگەڕێن کە بکرێ بە بێ سەرمایە یان سەرمایەکی کەم دەست پێ بکات. ئایدیا یاخود بیرۆکەتان پیویستە؟ لێرەدا کۆمەلێک لەم کاروپیشانەدا پێشکەشتان دەکەین. هەندێک لە بیرۆکە تیجاریەکانی ئاماژەپێکراو جگە لە ئەنتەڕنێت پیویستان بەشتێکی تر نیە. و هەندێکی تریشیان پیویستیان بە مۆڵەت یان کۆمەڵە شارەزایەکی پرۆفیشناڵانەی تایبەت هەیە.جا هەڵبژاردنی هەکامە لەم کاروپیشانە بەدەستی ئێوەدایە!

پیشەکانی بەبێ پیویستی بەسەرمایە یان پیویست بە سەرمایەی کەم

شغل با سرمایه کم

1. یاریدەدەری تایبەتی(جا چ لەسەری کارەکە ئامادەبێت یان ناڕەستەقینەیی بێت)

پیشەکانی یاریدەدەری تایبەتی چ بەشێوەی ئامادەبوون وچ بەشێوەی ناڕاستەقینەیی بە بەراوەرد لەگەڵ بازاڕی کاری خۆی داهاتی باشی هەیە.ئەگەر پێشتر ئەم کارە لەئۆفیس یان شوێنی کار کردوتانە، بۆتان دەردەکەوێت کە لەنموونەی ناڕاستەقینەیی ئازادی زیاترتان هەیە. کەسانێکی زۆر بەهۆی سەرقاڵبوونیان کاتی جێبەجێی کردنی هەموو کارەکانیان نیە و پیویستیان بە یاریدەدەر بۆ یارمەتیکردن لەجێبەجێی کردنی کارەکانیان هەیە.

بۆ جێبەجێی کردنی خزمەتگوزاریەکان وەکۆ ڕێکخستنی چاوپێکەوتنەکان،وڵامدانەوەی ئێمەڵ، ڕێکوپێک کردنی دۆسیە وفایلەکان و …. ئەم پیشەیە پیویستی بەسەرمایە نیە و پسپۆڕیەتیکی تایبەتیش نایەوێت.

2. خزمەتگوزاری دوزینەوەی بازاڕ

دوزینەوەی بازاڕ پیویستی بەسەرمایە نیە بەڵام پیویستی بە ئاستێکی تایبەت لەزانستی پیویست هەیە. کۆمپانیاکان هەمیشە بەدوای کەسانێک بۆ دوزینەوەی بازاڕ چ بەشێوەی ئامادەبوون لەشوێنی کار ویان بەشێوەی ئەنتەڕنێتی دا دەگەڕێن.لەدوزینەوەی بازاڕی ئەنتەڕنێتی، ئەو کەسەی کە کاری دوزینەوەی بازاڕ دەکات پیویستە لەگەڵ بنەماکانی سیۆ ئاشنا بێت و لەکۆتاییدا بتوانێت سەردانکەرانی وێب سات بکاتە موشتەری. لەدوزینەوەی بازاڕ لە شوێنی کار وئۆفیسیش پیویستە بتوانێت موشتەریەکان بۆ کرَینی بەرهەمەکان ڕازی بکات.

3. بەڕێوەبردنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان

لەم سەردەمەدا هێچ کەسێک نیە کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی وەکۆ فەیس بوک، تیلگرام و ئینستاگرام بەکارنەهێنێت. بەرێوەبردنی میدیا کۆمەڵایەتیەکانیش پیشەیەکە کە توانای بێ سنوور بۆ گەشەکردنی هەیە کە دەتوانێت لەسەرانسەری جیهاندا بڵاو ببێتەوە.زۆر زەحمەتە کە ئەم پرۆسەیە بەم زوانە لەناوبچێت و هەرساڵ سیستەمی کارجێیبەجێی کەری نوێدا بڵاو دەبێتەوە وهەلومەرجی زیاتر بۆ کاروپیشەدا دروست دەکات.

کۆمەڵە پەیج وکەنالێک هەیە کەبۆ بەڕیوەبردنیان پیویستیان بەبەڕێوەبەر هەیە وموچەێکی گونجاویش بۆئەم کارە هەیە.فێربوونی کارکردن لەگەڵ ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانەدا زۆر پیویستە.

شغل بی سرمایه

4. یاریدەدەری فرۆشتن

بەڕیکلام و بانگەشەی بەرهەم وخزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیکانی تر دەتوانن پارە بەدەست بێنن. ئیوە ئەو کاڵا وخزمەتەی کە حەزتان لێیە هەڵدەبژێرن و ڕیکلامی بۆ دەکەن و لەفرۆشتنی ئەم کاڵا وخزمەتەبەهۆی ڕیکلامەکەتان قازانج دەکەن.نموونەیەکی بەرچاوی ئەم بابەتە، یاردەدەری فروشتن لە دیجی کاڵادایە. 

5. گەشەپێدەری ئەپلیکەیشنەکان

ئەپلیکەیشنەنوێەکان بەشێوەی ڕۆژانەدا ڕێکدەخرێن (واتا ڕۆژبەدوای ڕۆژدا نوێ دەبنەوە)، ئەگەر بیر دەکەن کە توانای نووسینی پرۆگرامی تایبەت و ناوازەتان هەیە، پیوستە ئەم کارە بکەن. بۆ دەستپێکردنی ئەم کارە سەرمایەتان پیویست نیە.کاتێک بەرنامەکەتان نووسی، بە پلانێکی گوجاو بازاڕ بۆی بدوزنەوە وئینجا بەهۆیەوە داهات و دەرامەت بەدەست بێنن.

6. گەشەپێدەری وێب سایتەکان

ئیمە لەدونیای دیجیتاڵدا دادەژین کە هەر کاروکەسابەتێک بۆفرۆشتنی بەرهەمی خۆی پیویستی بەوێب سایت هەیە بۆ ئەوەی سەردەانکەر وبینەری بگاتە ئاستێکی پیویست. ئەگەر توانای پیویستتان هەبێت دەتوانن بچنە ناو ئەم پیشەسازیەوە کە هێچ کات لەناو ناچێت. هەروەها دەتوانن بەدروستکردنی وێب سایت لە پلاتفۆرمەکانی وەکۆ وردپرس،کارەکانتان دەست پێ بکەن.

ئەگەر دەتانەوێت توانای گەشەپێدانی وێب سایتی خۆتان بگەینن بەئاستێکی بەرزتر،دەتوانن هەموو زمانەکانی نووسینی پرۆگرامەکانی گەشەی وێب سایت فێربن.

7. داڕێژەری گرافیک

کۆمپانیاکان و کار وکەسابەتەکان هەمیشە بەدوای مارکێکی تیجاری گونجاو دادەگەڕێن کە بەخەڵک سەبارەت بەو شتەی کە جێبەجێی دەکەن یاخود ئەم بەرهەم وخزمەتگوزاریەی کە پیشکەش دەکەن،ڕوونکردنەوەی پیویست بدەن. ئەگەر دەتوانن ڕێنماییەکان و پیداویستی موشتەریەکان پەیڕەو بکەن،بۆ دەستپێکردنی کار تەنها پیویستیتان بەکۆمپوتەرێک و شارەزابوونی پرۆگرامەکانی وەکۆ Photoshop یان Illustrator هەیە. ئەو میدیانەی کە ئێوە دەتوانن دروست بکەن بریتین لە: لۆگۆ، بەنیر، کارتی تیجاری، هەیکەڵی وێب سایت، وێنە ئەنیمەیشینیەکان و… .

8. بلاگر یان ڤلاگر

ئایا ئێوە لەبوارێکی تایبەتدا پسپۆڕن؟ سەفەر یاخود گەشت وگەڕان، مود، چیشت لێنان و… ئەگەر دەزانن چ کارێک بەباشی و بەکوالیتەوە جێبەجێی دەکەن، بۆچی ئەم کارەتان بەهۆی ماڵپەڕی ئەنتەڕنێتی تایبەت یاخود ڤیبلاگ پیشکەش ناکەن؟ هەموو ئەشتەی کە پیویستتان دەبێت بریتین کە کومپیوتەرێک و کامێرایەک کە کوالیتی باشی هەبێت. لەدوای بەناوبانگ بوونتان بەڕیکلام و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان لە گرتەویدیوەکانتان(ویدیو)دەتوانن داهات بەدەست بێنن.

9. وەرگێڕ

ئەگەر زیاتر لەیەک زمان دەزانن،وەرگێڕان یەکێک لە ئاسانترین وبەقازانجترین پیشەکان بۆ ئێوەدایە. وەرگێڕەکان لەپێوەری گەورە هەڵسەنگاندن بۆیان دەکرێت و بۆدەستپێکی کارەکەیان پیویستیان بەهێچ سەرمایەیک میە. جێی ئاماژەیە بەکارهاتووترین زمان بۆ وەرگێڕان زمانی ئینگلیزیە. زمانەکانی تر وەکۆ عەرەبی، فەرەنسی وئەڵمانیش لەپلەی دواتر دین. 

10. ڕاوێژکاری دارایی

ڕێژەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کاروکەسابەتی تایبەت بەخۆیان دامەزرێنن زۆر بووە، بەڵام هێشتا زۆربەیان نازانن چۆن دەتوانن کارەکەیان لەبواری داراییەوە ڕێک بخەن.بەفێربوونی بنەماکانی دارایی دەست بەکاروکەسابەت بکەن.لەلایەکی ترەوە ئەگەر پێشتر ئەم کارەتان کردووە،دەتوانن بەڕاوێژکاری بە خاوەن کاروکەسابەتە بچووکەکان دەست پێ بکەن وئێنجا کارەکەتان بەپێدانی ڕاوێژکاری بە ڕێکخراوەکانی گەورەتر پێش بخەن یاخود گەشە بدەن.

11. فرۆشتنی وێنەی ئۆن لاین

ئەگەر وێنەگرێکی پرۆفیشناڵن یان تەنانەت لەسەرەتای کاری وێنەگری دان،دەتوانن بەڕێگەی وێنەکانتانەوە لەوێب سایتەکانی فرۆشتنی وێنە داهات بەدەست بێنن.بۆدەستپێکردنی کار تەنها پیویستیان بەکومپیوتەرێک وکامێراێکی یەک SLR دیجیتاڵ کە لایەنی کەم 8 میگاپیکسل بێت، دەبێت. کاتێک لەوێب سایتەکانی وەکۆ GettyImages.com و Flickr.com ناوی خۆتان تۆمار بکەن،دەتوانن لیستێک لەوێنەکانتان بۆ فرۆشتن دابنێن.

عکاسی

12. دروستکردن وهەڵەگیری گرتەی ویدیویی(فلیم)

هەندێ شێوازی جیاواز هەیە کە دەتوانن لە فلیم گرتن بۆ دروستکردنی کار یاخود پیشە لە ماڵەوەی خۆتان بەکاربێنن. زۆر کەس هەیە کە دیانەوێت ببنە کسێکی بەناوبانگ لە YouTube بەڵام شارەزایی دانان ودروستکردنی ویدیو بەکوالیتی بەرز وهەڵەگیریان نیە.خزمەتگوزاریەکانی وەکۆ هەڵگیری ودروستکردنی فلیم و دانانی دەنگ لەسەریدا دەتوانێت زۆر بەقازانج بێت.

13. کارپێکەری ناوەندی پێوەندیەکان

هەندێک لەکۆمپانیاکان بەدوای دامەزراندنی کارپێکەر بۆ ناوەندی پێوەندیەکان دەگەڕێن کە حەزیان لەکار لەبواری کاروباری پێوەندیدار بەموشتەریەکان یان کاری پاڵپشتی کردنیان بێت. بۆ دەستپێکی کار تەنها کومپیوتەرێک و هێلێکی تەلەفۆندا پیویستە.جگە لەوەی دەتوانن موچەیەکی باش وەربگرن، هێچ پارەیەکیش بۆ هاتن وچوون سەرف ناکەن. ئاگاداربن کە هەموو کۆمپانیکان کارپێکەری پاڵپشتیکاریان هەیە و ئەم پیشەیە بەزۆری دەست دەکەوێت.

14. مامەڵەی بورس،دراو و دراوی دیجیتاڵ

تیجارەتی ئۆن لاینی دراو و بورس بەیارمەتی فلیمەکانی ڕاهێنان،خولە ئۆن لاینەکان و ئەو پرۆگرامانەی کەڕێنیشاندەری قۆناغ بەقۆناغن بۆ ئەوەی کسێک بتوانێت بەباشی مامەڵە بکات، زۆر ئاسانە. 

خولەکانی(دەورە)وەکۆ ڕاهێنانی چوونەناوەوەی ئاسانی بورس و ڕاهێنانی دراوی دیجیتاڵ لە وێب سایتەکانی ویکی بۆ و کریپتوتانگ دا هەیە. ڕێژەی سەرمایەکەتان دەتوانێت کەم بێت و بە پارەیەکی کەمەوە دەست پێ بکەن.

15. دوزینەوەی بازاڕ بە تەلەفۆن

هەر ڕۆژ ڕێژەیەکی زۆر لەکۆمپانیاکان کاڵا وبەرهەمەکانیان بۆ فرۆشتنی بۆ دەرەوە هەناردە دەکەن و دوزینەوەی بازاڕ لەڕێگەی دورەوە کلیلی ئەم کارەدایە.ئێوە وەکۆ دۆزەرێکی بازاڕی سەربەخۆ بەتەلەفۆن کە لەماڵەوە کاردەکەن،بڕیاری چاوپێکەوتن لەگەڵ موشتەریەکان دەدن و ڕوونکردنەوەی پیویست بۆیان دەکەن.

16. وانەوتنەوەی تایبەت

ئایا پێشتر وەکۆ مامۆستا کارتان کردوە؟ ئایا بەزمانی دووەم(زمانی جگە لە زمانی خۆتان) دەتوانن بدوێن؟بیرکاری، زانست یان هەر بابەتێکی ترتان خوێندوە؟ ئەگەر وایە دەتوانن بەگەورەساڵان و منداڵان وەکۆ مامۆستای تایبەت وانە یاخود دەرس بڵێن. بۆ دەستپێکردنی ئەم کارە ڕێژەێکی زۆر کەم سەرمایەی پیویستە. 

17. مامۆستای کومپیوتەر

ڕێژەیەکی زۆری خەڵک تازەکار و دەست پێکەرن کە بەزۆری منداڵان یان بەساڵاچوانن، کە دیانەوەێت چۆنیەتی بەکارهێنانی کومپیوتەر وئەنتەڕنێت فێربن. کەواتا ئەگەر شارەزایتان لە کومپیوتەر لەئاستی ناوەنددایە، دەتوانن خزمەتگوزاریەکانتان بەشێوەی کار یاخود پیشە پیشکەش بکەن. زۆربە ئەم کەسە تازەکارانە تەنها دەیانەوێت بنەما سەرەتاییەکان وەکۆ ئێمێڵ وگەڕان لەئەنتەڕنێت(سیرچ) فێربن.  

18. نووسینگەی کڕین وفرۆتنی خانوو و زەوی

ئێوە وەکۆ نووسینگە زەوی وخانوو بەرپرسایەتی دڵنیابوونی موشتەریەکان لەموڵکی خۆتان وەئەستۆ دەگرن. هەروەها ئێوە وەکۆ پردی پێوەندی سەرەکی نێوان کرێچی وخاوەن ماڵن و بەرپرسایەتی دڵنیابوون لە پاراستنی ئەو موڵکەی کە لەلاین ئێوەوە بەڕێوە دەچێت وەئەستۆ دەگرن. ئەم پێشەیە سەرمایەی پیویست نیە.

19. ڕاهێنەری تایبەت

ئایا لەبواری لەش جوانی پسپۆڕیەت یا زانیاری پیویستتان هەیە؟ بەم کارە دەتوانن بە ئاسانی لەماڵەوە یان لە هۆڵی لەش جوانی کاری ڕاهێناتان دەست پێ بکەن. نووسینی پرۆگرامەکانی مەشق و ڕاهێنان و خۆراک بۆ بەدەستهێنانی داهات زۆر بەقازانجە.

20. خزمەتگوزاری قوتووبەندکردن

ئەگەر لەوردەکاریە بچووکەکاندا شارەزان، خزمەتگوزاری قوتووبەندکردن بۆ ئێوە گونجاوە. کاتێک کەسێک لەماڵەکەی دەردەچێت، پارەی خزمەتگوزاری گواستنەوەوگەیاندن سەرف دەکات بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانی لە ماڵەکونەکەی بگوازێتەوە بۆ ماڵەنوێەکەی. بەڵام پرۆسەی قوتووبەندکردنی کەلوپەلەکان لەناو قودی وکارتۆنەکان زۆر کاتی پیویستە.چۆنکە کاتێک خەڵک لەسەری کارەکانیانن یان خەرێکی جێبەجێی کردنی کاروباری خۆیانن، کاتیان بۆ جێبەجێی کردنی کاری قوتووبەندکردنیان نیە.  

21. خزمەتگوزاری ڕادەستکردنەوەی خۆراک

ئەم خزمەتگوزاریە لەلایەن مارکیتە گەورەکانەوە پێشکەش دەکرێت. ئەم ئۆتۆمبیلتان هەیە، دەتوانن کڕینە تایبەتەکانی خەڵک وەئەستۆ بگرن. هەندێ کەس دوای تەواوبوونی کاروباری ڕۆژانە،کاتیان نامێنێت بۆ کڕین وهەندێکیش توانای جەستەییان بۆئەم کارەدا نیە. جێبەجێی کردنی ئەم کارە زۆر ئاسانە.

22. خزمەتگوزاری بەخێوکردنی منداڵان

پەرستاری کردن لەمنداڵان لەوانەیە بۆ چونەناوەوەی بازاڕی کار سەرەتا قازانجێکی بەرچاوی نەبێت، بەڵام سورپرایز دەبن ئەگەر ئەزموون وموڵەتی گونجاوتان هەبێت، چ موچەیەکی باش وەردەگرن. هەرچەندە کەڕاهێنانی فەرمی بۆ ئەم کارە پیویست نیە، بەڵام ئەگەر خولی ڕاهێنانتان کردەبێت، ئەم ڕاهێنانە دەتوانێت لەکاتی بارودۆخی تەنگاوی زۆر یارمەتیدەرتان بێت.   

23. ڕێکخستن و دیزاینی ناوەوەی ماڵان

هەم خاوەن ماڵەکان و هەم خاوەن پیشەکان بەدوای دیزاینی ناوەوە وخزمەتگوزاری ڕازاندنەوە یاخود دێکوَراسیونی ماڵانن بۆ ئەوەی دیمەنی ناوماڵ و ئۆفیسەکانیان جوان بێت. هەبوونی بڕوانامەی خوێندن یان خولی ڕاهێنانی ئەم کارە یارمەتیتان دەکات بۆ ئەوەی تایبەتمەندیە جیاوازەکانی ماڵان یان فەرمانگە و نووسینگەکان باشتر بیناسنەوە ،بەڵام لەزۆربەی شوێنەکان بۆجێبەجێی کردنی ئەم کارە لەڕووی یاساییەوە بەڵگەنامە پیویست نیە. ئێوە دەتوانن زۆربەی لێکۆلێنەوەکانتان لەماڵەوە ئەنجام بدەن، بەڵام بۆ ناسینی چۆنیەتی سوودوەرگرتن لەو شوێنەی کە دەتانەوێت تێدا کاربکەن(ماڵان و فەرمانگە ونووسینگەکان) پیویستە داواکاریە دڵخوازەکانی موشتەریەکانتان بەباشی بیناسن و لێیان تێبگەن. ئەم پیشەیەش هێچ سەرمایەێک پیویست نیە.

24. بەڕێوەبردن و ڕێنیشاندەری تۆڕە گەشتوگوزایەکان

زۆربەی گەشتیاران حەزدەکەن لەگەڵ ڕێنیشاندەری شارەزا بەناوچەکان لە شوێنە نوێەکاندا گەشت بکەن.بە گەشتیاران ئەم دەرفەتە دەدات کە هەر پرسیاریکیان سەبارەت بە ناوچە گەشتیاریەکە هەبێت، لەبەڕێوەبەری تۆڕەکە بپرسن و لەو شوێنە کە سەردانی دەکەن زانیاری تەواو وەربگرن. ئەگەر شارەکەی خۆتان بەباشی دەناسن وشارەکەتان گشتیاری زۆر سەردانی دەکات، ئەمە پیشەیەیەکی گونجاوە بۆ ئێوە.

شغل بدون سرمایه

25. چاککردنەوەی کەلوپەلە ئیلیکترۆنیەکان

گەشەی تیکنۆلۆجیا لەسەدەی بیست ویەکەم بووتە هۆی ئەوەی کەزۆربەی خەڵک چەند ئامێری ئیلیکترۆنی لەماڵەوەیان هەبێت. هەرچەندە زۆربەی بەرهەمە ئیلیکترۆنیەکان کارتی گەرەنتیان هەیە، بەڵام زۆربەی خەڵک حەزدەکەن ئامێرەکەیان بەخێرایی چاک بکەونەوە نەک ئەوەی چاوەڕوانی ئو کۆمپانیایە بن کە گەرەنتی ئامێرەکەیان لە ئەستۆدایە. ئەم جۆرە پیشە وکارانە توانای گەشەکردنیان زۆرە. 

ئەمەش ئەو بیست و پێنج پیشەیە کە بۆ دەستپێکردنی کار یان پیویستیان بە سەرمایەوە نیە یان پیویستیان بەسەرمایەکی کەمەو هەیە. ئەنتەڕنێتە ئەم دەرفەتە بۆتان ڕەخساندوە کە بتوانن شارەزاییەکانتان بەهێزتر بکەن یان تەنانەت شارەزایی نوێتریش فێربن. هەروەها ئەم دەرفەتە پێتان بەخشیوە کە بەئاسانی وسەرف کردنی کەمترین تیچو یاخود خەرجی دەست بە کاروپیشەتان بکەن.

0 0 votes
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x