7 شێواز بۆکاریگەری ئەرینی لە کەسانی تر

0 261

توانای هەر کەسێک لە کاریگەریی لەسەر کەسانی تر یەکێک لە شارەزاییە بنەڕەتیەکان بۆ سەرۆک وبەڕێوەبەران لە هەر ئاستێکدایە. زۆرێک لەئێمە وابیر دەکەین کە توانای کاریگەری لە کەسێک بەهۆی بڕوابەخۆبوون و کاریزمای ئەو کەسەدایە. ڕاستی ئەوە کە هەموومان ئەم تواناییەمان هەیە. سەرەڕای ئەمە، زۆربەی ئێمە لەبەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندیە سەرکەوتو نابین، چۆنکە باوەڕمان وایە ئەم تایبەتمەندیە بەهریەکی جوهەری یاخود خۆڕسکە. ئەمە شارەزایی و تواناییەکی ئامانجدارە و ئەگەر دەتانەوێت توانای خۆتان لەسەر کاریگەری لەسەر کەسانی تر پەروەردە بکەن، لێرەدا حەوت شێواز بۆ فێربونی کاریگەری ئەرینی لەسەر کەسانی تر ئامادەکراوە.

 

1. متمانە دروست بکەن وبەردەوام بن

هەڵەیەکی بنەڕەتی کەزۆربەی کات خەڵک توشی دەبن ئەویە کە وابیردەکەن کە توانای کاریگەری بەهەڵکەوت ڕوودەدات. لە کتێب دەرونناسی هاندان، نووسەرەکی ڕابرت سیاڵدینی لە سەر ئەوە پێداگری دەکات کە ئێوە پیویستە متمانەی کەسانی تر بۆ خۆتان ڕابکێشن و هەمیشە ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانیان بکەن. بۆ جێبەجێی کردنی ئەم کارە دروست کردنی پێوەندێکی بەهێز بۆ گەیاندیان بە دەرئەنجامێکی تایبەت، پیویسە. ئێوە دەبێت پیشان بدەن کە جێی متمانەن و مەبەستی سەرەکیتان یارمەتی کردن دایە.

تأثیرگذاری

2. پێوەندی زیاتر دروست بکەن

بۆ ئەوەی لەکێشەکان تێگەیشتنێکی تەواوتان هەبێت، زیاتر گوێگەر بن و کەمتر بدوێن یاخود قسەبکەن. گویبیستێکی باش تێدەگات کە چ شتێک تاکەکەس لەڕووی هەست و ئیحساسەوە کونترۆڵ دەکات. کاتێک کە تێگەیشتنی هۆکارە هەستیارەکان بیروباوەڕی کەسانی تر بەرو ئاراستەێکی تایبەت دەبات، پێوەندەیەکەتان بەرەو پێش دەچێت. ئەگەر بێ سەروبەر بن بان دۆستایەتیتان کەم بێت، کەساتی تر سەرنجتان پێ نادەن و قسەکانتان کاریگەری داَخواز لەسەر کەس نابێت.

3. زیاتر پرسیار بکەن

پرسیار لەهەر جۆرە رەفتاری زارەکی لە هاندانی کەسانی تر هێزی زیاتری هەیە. هەرچەندە زیاتر پرسیار بکەن، پێوەندی و پێکەوەهەڵکرتنتان سەرکەوتوانەتر دەبێت. بەرلە دروست کردنی ورە لە کەسێک، پیوستە بەها سەرەکیەکان و هێزە بزوێنەرەکانی بیناسن. لەبنەڕەتدا چ شتێک بۆ ئەوان پیویستە؟ ئەوان لە ژیانیان چ شتێک ئامانج و مەبەستیانە؟

تأثیرگذاری

4. کەسانی تر فێر بکەن یاخود پەروەردە بکەن

بەگشتی زۆربەی تاکەکان لەڕێگەی فێرکردنەوە کارتێکردنیان لەسەر کەسانی تر دەبێت. کاتێک فێریان دەکەی کە چۆن بژاردەکانی باشتر هەڵبژێرن، زیاتر وباشتر گوێڕایڵتان دەبن. سەرەنجڕاکێشترین ڕێگە بۆ فێرکردنی بابەتێک بیرۆکەوەرگرتن بەهۆی خوازە ولێکچووەکان (استعارات و تشبیهات) دایە.کەسانی تر بەهۆی ئەزموونە هەستیارەکانی شیاو یاخود قابیلی تێگەیشتن فێر بکەن و هانیان بدەن بۆ گەیشتن بە دەرەنجام پێشەنگ بن و وڵامی پرسیارەکانیان بدوزنەوە.

5. گوێ لە ناڕەزایەتی و کێشەکانی کەسانی تر بگرن

گرنگترین شت ئەوەیە کە هێچ کات ڕووبەڕووی کەسانی تر نەبنەوە(ناڕەزایەتیەکانیان سەرکوت نەکەن). پشت گوی خستنی کێشەکان دەبێتە هۆی وروژاندنیان و ئەم کارە لەهاندانی ئەوان توشی کێشەتان دەکات. ئەگەر لەڕاستیدا کێشەیەک لەلایەن ئێوەوە ڕووداوە، بەڕاستەقینەیی ڕووبەڕوویی ببنەوە. هێچ کەس ناتوانێت باشتر لەخۆتان خاڵە لاوازەکانتان ئاشکرا بکات. هەروەها بەجێبەجێی کردنی ئەم کارە گرنگیتان پێدەدرێت. مەجالتان پێدەدات بەرلەوەی کە دەرفەتی ناڕەزایەتی بەکەسانی تر بدەن، نیگەرانی ودڵەڕاوکیەکانیان لەناو ببەن. 

تأثیرگذاری

6. بەڕاستگۆیانە ستایشی کەسانی تر بکەن

دالی کارنیگی لە کتێبەکەیدا بەناوی “چۆن دەکرێ دۆستانی خۆت بدوزیتەوە وکاریگەریت لە سەر خەڵک بێت” پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە وەسفکردنی ئەو کەسەی کە دەتانەوەێت بەقەناعەتی بگەینن، زۆر گرنگە. بەوکەسە ئەم هەستە بدەن کە کەسێکی گرنگە. هەر کەسێک بەدوای ستایشی ڕاستگۆیانەدا دەگەڕێت، بەڵام ئاگاتان لەسنووری نێوان ستایش و ماستاوکردن یاخود مەرایی بێت، چۆنکە ماستاوکردن متماتەی کەسانی تر لەناو ناهێلێت.

7. کەسانی تر ڕووبەڕووی ململانێ و ڕەکاربەریەتی (Challenge) بکەنەوە

بەگشتی کەسانێک کە زۆرترین کاریگەرییان هەیە ئەو کەسانەن بە بەردەوام کەسانی تر هان دەدەن کە وێنە ونموونەیەکی باشتر لەخۆیان پیشان بدەن. بە دروست کردنی ململانێ لەنێوان کەسانی تر بۆ بەرزکردنەوەی ستانداردی خۆیان، فێربوون لە سەرنەکەوتنەکان و تێپەڕین لەو ئاستەی کە بۆ خۆیان دروست کردوە، ئەوان دەبینن کە توانای جێبەجێی کردن چ کاریکن. هێچ شتێک باشتر لەململانێ کە پیویستی بە بەررزکردنەوەی ئاستی زانست، پەرەپێدانی شارەزایی و بەهێزکردنی تواناکان بۆ گەیشتن بە ئاستی سەرکەوتنی بەرزتر، نابێتە هۆی ڕاکێشانی سەرەنج وکارتێکردن لەکەسانی تر.

تأثیرگذاری

ئامانجی ئێوە هەرچی بێت، ئەگەر بیەوەێت کەسانی تر مەلکەج بە جێبەجێی کردن یان گۆڕینی شتێک بکات، پیویستە بەڕەچاوکردنی ئەم قۆناغە گرینگانە بە ئامانجی خۆتان نزیک ببنەوە و کاریگەی ئەرینی لەسەر کەسانی ترتان هەبێت.

 وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

مرجع

0 0 votes
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x