5 خاڵ سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەبردنی سەروەت

پێنج خاڵ سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەبردنی سەروەت وسامان لە کاروباری دارایی و تیجاری

0 140

گرنگ نیە کەئێوە بەرێوەبردنی کۆمپانیاێک یان کار وکەسابەتێکی بچووک یان گەورە لە ئەستۆتان دایە، پیویستە چەند خالێک سەبارەت بە بەڕێوەبردنی سامانەکەتان فێر بن. بەتایبەت ئەگەر تیجارەت و کاروکەسابەتەکەتان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییە، نابێت ڕێگە بدەن لەکۆتایی مانگ پارەی فاکتۆرەکانتان سەرف نەکردبێت. لەلایەکی ترەوە ئەگەر پێشتر بەڕێژەێکی دیاریکراو قۆناغەکانی گەشەکردن و سەرکەوتنانیش بڕی بێت، هێشتا بەرزکردنەوەی ئاستی بەڕێوەبردنی دارایی وماڵی بۆتان پیویستە. لەم توێژینەوەیەدا (5) پێنج خاڵ سەبارەت بە بەڕێوەبردنی سەروەت وسامانەکەتان دەخەینەڕوو.

سیستەمێکی ڕێکۆپێکی موچەدانەوە دروست بکەن

فاکتەری کات لێرەدا زۆر گرینگە، چۆنکە ڕاستەوخۆ لەسەر کارامەیی ئێوە کاریگەریی هەیە. ئەو ئاڵۆگۆڕ و پارەگواستنەوەی کە لە تیجارەتەکەتان جێبەجێی دەکرێت، دەبێت ئاشکرا، ڕوون وخێرا بێت. ئەگەر گرفتێک لە ئاڵۆوگۆڕ و کاروکەسابەتتان هەبێت، خێرایتان کەم دەکاتەوە و ئەو کەسانەی کە بۆتان کاردەکەن، بێ ئۆمید دەکات. یەکەمین یاسا لە تیجارەت دا هەبوونی گرۆپێک فەرمانبەری ڕازی وماندونەناس دایە کە لەکاتی خۆیدا موچە وەربگرن یاخود موچەیان بەدوا نەکەوێت. بەم شێوەیە کاریگەریی ئەرینیتان لەسەریان دەبێت و دەتوانن چاوەڕوانی هەبوونی گرۆپێکی نایاب بن.

مدیریت پول

زۆر گرنگە پارەی خەزنکراوتان هەبێت

ئابووری دەتوانێت زۆر ناجێگیر(Unstable)بێت و هەندێک لە ڕووداویش هەیە کەئێوە ناتوانن بەئاسانی پێشبینییان بکەن. ئەگەر هەر ڕووداوێکی بچووک کار وکەسابەتتان تێک بدات، وادیارە کەپلانێکی تیجاری ڕێکوپێک ودیاریکراوتان نیە. هەبوونی پارەی خەزنکرا دەتوانێت تاڕادەێکی زۆر پاڵپشتتان بێت و خاترتان ئاسودە بکات. ئێوە دەبێت هەمیشە پارەی خەزنکراوتان هەبێت کە بەهۆیەوە کار وپیشەتان ڕانەوستێت و بەرو پێش بچێت و یارمەتیتان بدات تا لە کەمترین کاتدا سەرلەنوێ بەرەو لوتکەی سەرکەوتن بڕۆن.

ڕەوتی نەختینەتان ڕێک بخەن

ئەم بابەتە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە سیستەمی پارەدانەوەتان، چۆنکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەری هەیە. ڕەوتی نەختینە چەمکێکە کە هەموو ئەو بڕە پارەی کە لە تیجارەتی ئێوەدا دێت ودەڕوات، وەسف دەکات. داهاتی ساڵانەتان بەشی هەموو خەرجیەکان کە لەئارادایە، دەکات. ڕەچاونەکردنی ئەم باتانە دەتوانێت تیجارەتەکەتان لەناو ببات. باجی خۆتان لەکاتی خۆیدا بدەن. کاتی پێدانی موچەی فەرمانبەرەکانتان بەرپرس بن و بەو وعد و سۆزەی کە بۆ بەئەنجام گەیاندن وڕادەستکردنەوەی پرۆژەکانتان داوە، پابەند بن. ئەگەر هەمووی ئەم بابەتانە بە دروستی بەڕێوە ببەن،بێگۆمان سەرکەوتو دەبن.

یارمەتیتان پیویستە

ئێوە مەجبور نین هەموو ئەم کارانە خۆتان بەتەنیا جێبەجێ بکەن. ئەگەر ئاشنا وشارەزای کارەکە نین، پیویستە کارەکەتان بەپسپۆڕانی دارایی بسپێرن بۆ ئەوەی کاروباری دارایی تان ڕێک بخەن. بۆ بەرزکردنەوەی پێوەندیە تیجاریەکەتان، پیوستە لەمەترسیە داراییەکانی بەردەم و ئەو ڕێگایانەی کە ڕێگری لە ڕوودانی ڕووداوە نالەبارەکان دەکات زانیاری تەواوتان هەبێت. بەگوێرەی ئەوەی کە ئەم کارە تەواو وەخت دایە،دەتوانن بیر لە دامەزراندنی ڕاوێژکاری دارایی بکەنەوە.

ژیانی تاکەکەسی و ژیانی کاریتان لێک جیا بکەنەوە

جیاکردنەوەی ژیانی تاکەکەسی لە ژیانی کاری لەوانەیە بۆتان دژوار بێت، بەتایبەت ئەگەر ماوەیەکی کۆرت لە تەمەنتان خەریکی کار وکەسابەت بوبن. ئێوە دەبێت دوو کارتی زانیاری جیاوازتان هەبێت! کارتێک بۆ تیجارت و کارتێکیش بۆ ژیانی تاکەکەسیتان. ئەو وەبەرهێنان و کار وکەسابەتەی کە جێبەجێی دەکەن سەدلەسەد پێوەندی بەژیانی تاکەکەسیتانەوە نیە و کاتێک دەتانەوێت ئەم کارانە جێبەجێی بکەن،پیویستە پرس و ڕاوێژ بەڕاوێژکاری دارایتانەوە بکەن.

جداکردن زندگی شخصی و کاری

کاتێک دەست بە بەکارهێنانی ئەم خاڵانەی سەرەوە دەکەن بێگۆمان لە بەها و گرنگیان تێدەگەن و بەتێپەڕبونی کات،تیجارەتەکەتان زۆر جێگیر(Stable)دەبێت. پێوەندی تیجاریەکەتان بەهێزتر دەبێت و ئەو ڕووداوانەی کە لەوانەیە لەداهاتودا لێتان بقومێت،کونترۆڵ دەکەن.

 وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

مرجع 

0 0 votes
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x