سێزدە پیشەی ئۆنلاین وئازاد وسەربەخۆ

سێزدە پیشەی ئۆنلاین وئازاد وسەربەخۆ بۆخوێندکاران و خوازیارانی کار وپیشە نیوەوەختەکان (Part time)

0 214

زۆربەی سەردەمی خوێندن لەزانکۆ هەندێک پیشە هەبوو بۆجێبەجێ کردنیان پیویست بوو بەخۆت لەشوێنی ئەم کارەدا هەبی بۆ جێبەجێ کردنی. بەڵام ئەمڕۆ ڕێژەیەکی زۆر پیشە هەیە کە ئێوە دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین و ئازاد وسەربەخۆ جێبەجێیان بکەن(فریلنسری بە واتای کار وپیشەی ئازاد و سەربەخۆدایە)
بۆ جێبەجێ کردنی هێچ لەم پیشە و کارانە پیویستیتان بە بڕوانامە نیە ولەوانەیە لەکاتێ ئێستادا شارەزایی جێبەجێ کردنی بەشی هەرە زۆری ئەم پیشە وکارانەتان هەبێت. بۆیە ئەگەر خۆتان بۆ کار لەماڵ، ئۆفیس یان کتێبخانە بە بەکارهێنانی لاپتوپەکەتان ئامادەکردووە، بە خۆێندنی ئەم لێکۆلێنەوەیە درێژە بدەن.

نووسین

ئەگەر لە نووسین دا شارەزاێکی باشتان هەیە، چەندەها جۆر دەرفەتی جیاواز بۆ بەدەستهێنانی داهات لەڕێگای ئەنتێڕنێتەوە بۆتان دەڕەخسێت. دەتوانن ببنە نووسەری توێژینەوە لە وێب سایتە جیاوازەکان و هەندێک توێژینەوە وەکۆ ئەم توێژینەوەیەدا بنووسن یان لە ماڵپەڕەکانی تایبەت بەهەواڵ و زانیاری ڕۆژانە بابەت بنووسن. ئاشکرایە بۆ نووسین لە وێب سایتەکان پیویستە شارەزای بەکارهێنانی ئامرازەکانی وەکۆ وردپرس و هەڵەچنەکانی (ئیدیتۆرەکان) بن.

نویسندگی آنلاین

هەڵەچنی

جگە لەکاری نووسین، هەڵەچنی نووسینەکانیش پیشەیەکە کە خوازیاری زۆرە. ئەم پیشەیە دەتوانێت هەڵەچنی توێژینەوە کۆرتەکان تا کتێبە گەورەکان لەخۆ بگرێت. لەئاستی گەورەتر ئێوە دەتوانن بابەتێکی پسپۆڕانەدا هەڵبژێرن.

داڕێژەری گرافیک

داڕشتنی گرافیک یەکێکی تر لە بوارەکانی بەدەستهێنانی داهاتی سەربەخۆی ئینەڕنێتی دایە. ئێوە دەتوانن کارێک بەئاسانی داڕشتنی یەک لۆگۆ یان کارێکی ئاڵۆزتر وەکۆ داڕشتنی تەواوی یەک برۆشۆر ئەنجام بدەن. ئێوە تەنانەت دەتوانن هەندێک وێنە بۆ پۆستەکانی (تۆماری ڕووداوەکانی ڕۆژانە)یاخود ویبلاگەکان دابڕێژن.

گەشەپێدەری وێب سایتەکان

گەشەپێدان و بەروپێشبردنی وێب سایتەکان بستێنێکە کە بەهۆی زیادبوونی ڕۆژانەی ڕێژەی وێب سایتەکان پیشە وکارێکی زۆر لێ دەکەوێتەوە. ئەگەر شارەزایی دروست کردنی وێب سایتتان هەیە، دەتوانن لەم ڕێگایەوە داهات بەدەست بێنن. ئێوە تەنانەت پیویستیتان بە شارەزایی لە ئاستێکی بەرزیش دا نیە و تەنها شارەزایی دروست کردنی وێب سایت بە بەکارهێنانی وردپرستان هەبێت دەتوانن بەشێکی زۆری پرۆژەکان دا جێبەجێ بکەن. ئەگەر شارەزایی لەئاستێکی بەرزتان هەیە لە گەشەپێدانی وێب سایت، دەتوانن داهاتێکی زۆرباش بەدەست بێنن.

توسعه دهنده وب فریلنسری

ڕاستکردنەوەی گرتە ویدیو(فیلم) وکلیپەکان

گرتەی ویدیویی و کلیپ وەکۆ یەکێک لە گەورەترین و پڕقازانجترین ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ئەنتەرنێتی دا دەناسرێت و داخوازیەکی زۆر بۆ هەڵەچنە شارەزاکانی ویدیو هەیە. جگە لەمە، ئێوە دەتوانن لێهاتوویی وشارەزایی پیویست بەبێ پیویستبوون بە بڕوانامە فێربن.

وێنەگری

لەکاتی ئێستادا لەوانەیە ویدیو باشترین میدیا وڕاگەیاندن بێت، بەڵام داواکاری بۆ وێنەگری هێچ کات لەناو ناچێت. هەموو کاتێک داخوازی زۆر بۆ کار وپیشەی وێنەگرە شارەزاکان دا هەیە، چ بۆ وێنەگرتن لە مژارەکان (subject) وچ بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم وێنانە لە کاتی ڕادەستکردنەوەی کۆتایی. بەگوێرەی کوالیتی کامیرای موبایلە نوێەکان، لەوانەیە هەمووی پیداویستیەکانی پیویست بۆ دەستپێکردنی کار وپیشەتان بەردەست بێت.

فێرکردنی زمانی ئینگلیزی

زمانی ئینگلیزی زمانێکە کە داخوازێکی زۆری لەسەرانسەری جیهان بۆی هەیە و ئێوە دەتوانن بە فێرکردنی ئەم زمانە بەشێوەی ئۆنلاین و ئەنتەڕنێتی داهات بەدەست بێنن. بۆ ئەم کارە پیویست نیە کە مامۆستایەکی پرۆفیشناڵ بن یان بە زمانێکی تریش قسە بکەن. مەرجی زۆر لە پلاتفۆرمەکان بۆ دامەزراندنی ئێوە ئەوەیە کە بەزمانی ئینگلیزی بەئاسانی بدوێن یاخود قسەی پێ بکەن.

انگلیسی​

وەرگێڕان

ئەگەر دەتوانن زمانێکی بیانی (بەزۆری زمانی ئینگلیزی) بە باشی وەگێڕان بکەن وبنەماکانی وەرگێڕانی پرۆفیشنالانە دا دەزانن، کەواتا دەتوانن وەکۆ وەرگێڕی ئازاد داهاتی ئازاد و سەربەخۆ بەدەست بێنن. وەرگێڕەکان بەڵگەنامە جیاوازەکان لە توێژینەوەکان بگرە تا بابەتەکانی تر وەردەگرن و بەزمانێکی تردا وەردەگێڕن. سەرەڕای پیویستی بە زمانە جیاوازەکان کاری وەرگێڕان زیاتر لە هەر سەردەم و زەمەنێکی تردا باوە.

دوزینەوەی بازار بەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

پیشەکان بۆ پێوەندی لەگەڵ کڕیار و موشتەریەکانیان وپەرەپێدانی براندە تیجاریەکەیان پیویستە هەبوونی بەردەوام و دانەبڕاوی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بیپاریزن. سەرەڕای ئەمە، زۆربە خاون پیشەکان سەبارەت بە چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شتێک نازانن. ئێوە ببنە بانگەشەخوازی بازاڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە لەزانست و ئەزموونتان سەبارەت بە میدیا کۆمەڵایەتیەکان و شێوازەکانی دوزینەوەی بازاڕ بۆ وەرگرتنی قازانج لە موشتەریەکانتان سوودمەند بن.

تۆمارکەری زانیاریەکان

کومپوتەرکان لەشیکردنەوەی داتاکان باشتر لەهەر سەردەم و زەمەنێکی تردان. بەڵام هێشتا لەگەڵ گۆڕینەوەی بەڵگەنامە دەستیەکان بە بەڵگەنامە دیجیتاڵیەکان کێشەیان هەیە. بەم هۆیەوە هێشتا دەتوانن بەتۆمارکردنی داتاکان لە کومپیوتەر داهاتێکی باش بەدەست بێنن. لە ڕاستیدا، داغڵکردنی داتاکان تەنها بەواتای وەرگرتنی داتا لە یەک سەرچاوەیە وئینجا قاڵب و گۆڕینی ئەم داتایانە لەسەرچاوەیەکی ترە کە بەگشتی ئەم قاڵبە ئیکسێڵ یان سیستەمی بەڕێوەبردنی دیتابەیسەکانە. ئەم کارە هەموو کەسێک دەتوانێت جێبەجێی بکات بە مەرجێک کە وردبینیەکەی لە ئاستێکی بەرز بێت.

کەناڵێکی (YouTube) یوتیوب دروست بکەن

داواکاری بۆ ناوەڕۆکی ویدیویی زۆر زۆرە و YouTube بەشێکی هەرەزۆری ئەم داواکاریە دابین دەکات. ئەگەر دەتوانن کەناڵێکی پڕکەرەوەی کات وسەرەنجڕاکێشی YouTube دا دروست بکەن بێگومان داهاتێکی باش لەم ڕێگایەوە بەدەست دێنن. لەوانەیە ئێوە نەتانەوێت کەناڵەکەتان بە ئاستی یوتیوبە گەورە وبەناوبانگەکان دا پەرە بدەن بەڵام دەتوانن لەیوتیوب داهاتی تەواو بەدەست بێنن، بەتایبەت ئەگەر سپونسەرتان هەبێت وریکلام وەربگرن.

کانال YouTube

فرۆشتنی بەرهەمی هونەری بەشێوەی ئۆن لاین

کاتی ئەوە چووە کە ئێوە تەنها دەتانتوانی لەیەک هۆڵی هونەری (Gallery) بەرهەمێکی هونەری بکڕن. لەم سەردەمەدا سەرەڕای بودجە و زەوق، دەتوانن بەهۆی ئەنترنێتەوە بەرهەمی هونەری جیاواز بکڕن. ئەم بەرهەمانە دەتوانێت نیگارکێشی، بەرهەمی دروستکراوی دەست یان …هتد بێت. ئەگەر ئێوە هونەرمەندن، ئەمە دەرفەتێکی گونجاوە.

یاریدەدەر یاخود هاوکاری ناڕاستەقینە(مەجازی)

زۆر کەس هەیە لەبەر زۆری و قورسی پیشەکی پیویستی بەیارمەتی یاریدەدەر یاخود هاوکار هەیە، بەڵام پارەی پیویست بۆ دامەزراندنی یاریدەدەری تایبەت کە بەردەوام لەسەر پیشەکەی بێت، نیە. لێرەدا یاریدەدەری ناڕاستەقینە دێتە کایەوە. ئەم یاریدەرانە کۆمەلێک کار وەکۆ وڵامدانەوەی ئێمێڵەکان، دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتنەکان و هەر کاری دیجیتاڵێکی تر جێبەجێ دەکەن کە کەسێکی خاوەن پیشەی قورس و ئاڵۆز بۆ جێبەحێ کردنیان کاتی بەدەستەوە نیە.  

هیوادارم ئەم لێکولێنەوەیە ڕێگەتان  پێ پیشان دابێت کە چ ڕێژە پیشەی ئۆن لاین هەیە بۆ خوێندکاران یان ئەو کەسانەی کە کاری ئازاد وسەربەخۆ و نیوەوەخت دەخوازن. من دڵنیام کە لایەنی کەم یەک پیشە لەم لیستەدا هەیە کە دەتوانن ئەمڕۆ دەست پێ بکەن،کەواتا چاوەڕیی چی دەکەن؟

وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

مرجع

5 1 vote
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x