6 خاڵی گرنگ بۆ بەقەناعەت گەیاندنی وەبەرهێنەران بۆ سەرمایەگوزاری

0 163

خۆتان لە جیاتی وەبەرهێنەرێک دابنێن و ئەم پرسیارە لەخۆتان بکەن کە بۆچی کەسێک بگاتە ئەو قەناعەتەی کە لەکار و پیشەی ئێوەدا سەرمایەگەوزاری بکات؟مەبەستی سەرەکی ئێوە ڕازی کردنی وەبەرهێنەرانە،نەک مشتومڕ وموناقشە یان مەجبوورکردنی کەس یان کەسانێک بۆ وەبەرهێنان لە کار و پیشەێک کە هێچ تواناێک بۆ گەشەکردن تێدا نابینن.ئێوە پیویستە هەموو خاڵە گرنگەکان هەڵسەنگێنن و هەلومەرجی گونجاو ئامادە بکەن بۆ ئەوەی کەسێکی تر لە توانای گەشەی کار وپیشەکەتان تێبگات و مەراقی ئەوە بێت کە تێدا سەرمایەگوزاری بکات.

کار وپیشەی ئێوە چ کێشە یان کەم وکۆڕێک لە بازاڕ چارەسەر دەکات

کۆمەلێک پرۆژەی زۆر هەیە کە هێچ کێشە و یان کەم وکۆڕێکی جیدی لە بازاڕ چارەسەر ناکەن. ناسین و دیاریکردنی کێشە کلیلی پێکهێنانی تیجارەتێکی سەرکەوتووە.هەندێک جار کێشە یان کەم وکۆڕی بەردەست،حەز یان تەنها یەک پیویستی بۆ چێژ وەرگرتنە.ئێوە دەبێت هەمیشە خواست و داواکاریەکانی موشتەریەکانتان دابین بکەن و پیداویستی بازاڕ لەسەرتری یاخود ئەولەوییەت دابنێن.

لەسەر چۆنیەتی وشێوازی جێبەجێ کردنی کار وپیشە باس بکەن

زانینی ئەو زانیاریانەی کە چۆنیەتی و شێوازی جێبەجێ کردنی کار وپیشەدا ڕوون دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنەر زۆر پیویستە.شێوازی دەستپێکردن،ڕادەی زانست و پسوڕیتان،چۆنیەتی دروست بوونی ئایدیا و ڕێگایەک کە تا ئێستا لەسەریدا ڕۆیشتوونە،ئەو زانیاریانەیە کە پێشکەش کردنیان بۆ بەقەناعەت گەیاندنی وەبەرهێنەر زۆر گرنگ و پڕبەهایە.

بە زانینی کێشە وگیروگرفتەکانی بابەتەکە و دیاریکردنی هەڵەکانی بەردەست،هاودڵی و بڕوا بەخۆبوونی زیاتر دروست دەبێت و ئەزموونێکی زۆر بەسوود بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆژەیەکی کارداهێنەری دەسازێتێت.لەنێوان کارداهێنەرێکی بێ ئەزموون و کارداهێنەرێکی بەئەزموون، بەدڵنیاییەوە وەبەرهێنەر کارداهێنەرێکی بەئەزموون هەڵدەبژێرێت.

بۆیە ئەگەر دەتانەوێت وەبەرهێنەران بە قەناعەت بگەێنن،بەبێ ترس و دوودڵی ئەزموونەکانتان پێان بڵێن.

نموونەی کارەکان ولێکۆڵینەوەکانتان پیشان بدەن

پیشاندانی ئەوکارانەی کە تا ئێستا جێبەجێتان کردوە، نموونەسەرەتاییەکان، هەڵسەنگاندنی بازاڕ، چاوپێکەوتن لەگەڵ موشتەریەکان، بەرەوپێشچوونی مودێلی کار وکەسابەت، وێب سایت یان هەر جۆرە بەڵگەیەک کە بسەلمێنێت ئێوە لەسەر پرۆژە کار یان لێوَڵینەوەتان ئەنجام داوە، کەلیلی دەرخستنی گرنگی پرۆژەی کاروکەسابەتی ئێوەدایە. نموونە سەرەتاییەکان پیشان دەدەن کە ئێوە لەم پرۆژەیە وەبەرهێنان کردوە و کات و سەرمایەتان بۆی تەرخان کردوە.

ئەم بابەتە پیشان دەدات کە ئێوە خۆتان بەو شتەی کە دەڵێن باوەڕتان هەیە و بۆ گەیشتن بە ئاخاوتنی خۆتان هەوڵ دەدەن.لەڕاستیدا پیشاندەری ئەوەیە کە دەتانەوێت پرۆژە بەیارمەتی وەبەرهێنەر یان بەبێ یارمەتی وەبەرهێنەر جێبەجێ بکەن وئەمە دەبێتە هۆی دڵنیایی و متمانەی وەبەرهێنەر. 

هۆی ئەوەی کارەکەتان جیاوازە چیە؟

ئەگەر پرۆژەکەتان لەگەڵ پرۆژەکانی هاوشێوە جیاوازیی نەبێت،بەقەناعەت گەیاندن و ڕازیکردنی وەبەرهێنەر زۆر زەحمەت دەبێت.مودێلی تیجاری جیاواز،ئایدیایکی داهێنەرانە و ڕەهەندی کارداهێنەری،ئەو لایەنانەیە کەپرۆژەکەتان دەگەێنێتە پێگەیەکی تایبەت بۆ وەبەرهێنان.هەڵبەت پێشکەش کردن و شرۆظەکردنی باوەڕهێنەرانە یارمەتیتان دەدات بۆ ئەوەی ئایدیا ومودێلی داهێنەرانەی پرۆژەی کاروپشەتان بەباشی بەخەڕوو.

تێڕوانینی جیهانی بە بازاڕ و پرۆژەی سازگار یاخود خۆگونجێن

ئەگەر ڕوانگەی ئێوە جیهانی بێت و تیجارەتەکەتان سازگار و خۆگونجێن بێت و توانا و مەیل بۆ بەروپێشبردنی پیشان بدەین،وەبەرهێنەر پرۆژەیەکی سەرەنجڕاکێش بۆ سەرمایەگوزاری دەبینێت.هەبوونی زێدەخوازی بۆ جێبەجێ کردن یەک پرۆژە لەگەڵ خۆگونجاندن وسازگاری لە ئاستی بەرز بۆ هەر وەبەرهێنەرێک سەرەنجڕاکێشە و بەدوای وەبەرهێنان لە پرۆژەیەکی ئەوها دادەگەڕێت چۆنکە پاوەن و قازانجی زۆری لەگەڵدایە. 

پیویستیتان بە چ ڕێژەیەک سەرمایە هەیە؟

ئێوە چ ڕێژەیەک سەرمایەتان پیویستە؟داواکاری ڕێژەی دیاریکراوی سەرمایەی گشتی بۆ پرۆژە شتێکی باشە بەلاَم باشتر ئەوەیە کە بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت.بەم شێوەیە وەبەرهێنەر ئایدیایەکی ڕوون وئاشکرا سەبارەت بە چارەنووسی سەرمایەکەی، ئەو مەترسیەی کە هەڕەشەیە بۆ سەرمایەکەی و توانا ولێهاتوویی ئێوە لەبەڕێوەبردنی پرۆژەکە لای دروست دەبێت.ئەگەر ئێوە وەبەرهێنەر بن ئایا نیگەرانی ئەوە نین کە بزانن کارداهێنەر چ ڕێژەیەک پارە سەرف دەکات؟

سرمایه گذاری در کسب و کار شمت

بەڕەچاوکردن و جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانە لەپاڵ یەک ئایدیا ومودێلی کار وپیشەی گونجاو، بەدڵنیایەوە دەتوانن وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژەی کار وپیشەتان ڕازی بکەن و ببەن بە کارداهێنەرێکی سەرکەوتوو. 

وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

مرجع

5 1 vote
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x