9 ئامرازی سادە و ساکار بۆ یارمەتیدانی ئێوە لە بەدەستهێنانی داهات لەڕێگای ئەنتەڕنێت

0 196

لەکاتی ئێستادا هەر پیشەیەک پیویستیی بە هەبوونی بەهێزی هەیە لەسەر تۆڕی وێب. خۆشبەختانە تیکنۆلۆجیا و کومەلێک ئامراز هەیە کە دەتوانێت یارمەتیدەر و پاڵپشتی ئێوە بێت لە بەدەستهێنانی داهاتی ئەنتەڕنێتی. لەم توێژینەوەدا ئێمە 10 ئامرازی کارامە و بەبڕشت دەخەینە ڕوو کە ئێوە ئامادە بۆ دامەزراندن و ڕێکخستنی کار وکەسابەتی ئەنتەڕنێتی دەکات.

1- وێب سایت سازی Blueprints

بۆ سازکردن وڕێکخستنی کار وکەسابەتی ئۆنلاین و بەدەستهێنانی داهاتی ئەنتەڕنێتی و دانانی یەک ماڵپەڕ یاخو وێب سایت زۆر بەسودە. جێبەجێ کردنی ئەم کارە لەگەڵ Blueprints  زۆر ئاسانە. ئێوە دەتوانن بە ئاسانی ماڵپەڕێک لەگەڵ زیاتر لە 500 بلاگی حازر، 200 نموونەی سەرەتایی و 300 لاپەڕەی پێوانەکردن سازبکەن و ئەم دەرفەتە دەداتە ئێوە کە بەبێ نووسینی یەک ڕێز کود، ماڵپەڕ یاخود سایتێکی بەکوالیتی بۆ ڕەچاوکردنی بنەماکانی سئۆ دروست بکەن.

Podsite website builder در درآمدزایی اینترنتی

2- SSEOZI: ئامرازی سئۆ وشیکردنەوەی پرۆفیشناڵانەی وێب

باشترکردنی سئۆی ماڵپەڕ یاخود سایت یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانە بۆ ڕاکێشانی قەرەباڵغی بینەری زیاتر لە سایتی ئێوەدایە. SSEOZI یەکێک لە باشترین ئامێرەکان بۆ باشترکردن و بەرزکردنەوەی کوالیتی SEO دایە. ئەم ئامێرە یارمەتیتان دەدات بەگوێرەی وشە سەرەکیەکان ڕێزبەندی ماڵپەڕەکەتان لە Google و Bing بەرز بکەنەوە. بەبەکارهێنانی ئەم ئامێرە ڕکابەرەکان دەناسن و دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەڵسەنگاندنێکی تەواو لە وێب سایتی خۆتان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی SEO دا ئەنجام بدەن.

 
SSEOZI ابزار درآمدزایی اینترنتی

3- شیکردنەوەی سەرەدانی ماڵپەڕ یاخود وێب سایت بەبەکارهێنانی SPYsession.

باشترین ڕێگا بۆ باشترکردنی ماڵپەڕەکەتان، ناسینی ئەو بابەتە خۆش و سەرەنجڕاکێشانەیە لە ماڵپەڕەکەتان کە سەردانکەری زۆر بۆخۆی ڕابکێشێت. SPYsession ئامرازێکی سادە و یاسایی بۆ جێبەجێ کردنی ئەم کارەدایە. بە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە سادە وساکارە دەتوانن بەدوای کۆبوونەوەکانی وێب سایت دا بگەڕن و حەز وخۆشیەکانی بەکارهێنەران لە وێب سایتەکەتان شی بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ماڵپەڕەکەتان باشتر بکەن یاخود کوالیتیەکەی بەرز بکەنەوە.

SPYsession ابزار درآمدزایی اینترنتی

4- پلاگین WooCommerce

ووکامرس یەکێک لە خۆشەویست ترین ئامێرەکانی فرۆشگاه ئۆنلاینەکانی جیهان دایە. ئەگەر فرۆشگای ئەنتەڕنێتی خۆتان بە WooCommerce بەڕێوە ببەن، زۆر لەم ئامرازە قازانج دەبینن. پارەدانی یەک لاپەڕٍەیی، یەکدەست کردنەوەی Google Analytics و دوزینەوەی بازاڕ بەڕێگای ئێمیڵ لە خاڵە ئەرینیەکانی ئەم ئامرازەدایە.

ابزار WooCommerce در درآمدزایی اینترنتی

5- هاست وردپرس خێرا و پارێزراو WP Buzz

سەرەدانکەرانی ماڵپەڕەکەتان تاقەتی چاوەڕوانی درێژخاێن بۆ فێربوونی بابەتەکانیان نیە. بە بەکارهێنانی WP Buzz، بەستێنێکی خێرا و پارێزراو کە بەشێوەی پاوانکراو بۆ ماڵپەڕەکانی وردپرس دروست کراوە، ئاکام وئەنجامێکی باشتر بە ماڵپەڕەکەتان بدەن. WP Buzz بە سایتەکەتان ئەنجامێکی خێراتر دەبەخشێت و بە بەکارهێنانی موبایل و تابلیتیکی بەکوالیتی ڕێگاخۆش دەکات بۆ ئەوەی ماڵپەڕەکەتان ئاسانتر بەڕێوەببەن.

WP Buzz ابزار درآمدزایی اینترنتی

6- پلاگینی Stroeshock بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە بووم (Theme) و هەیکەڵی سایت

بۆ دروست کردنی ماڵپەڕێکی سەرەنجڕاکێش پیویستیتان بە گەشەپێدانی وێب یان ئەزموونی دیزاین وداڕشتن نیە. Stroeshock دەرفەتی دەست پێڕاگەیشتنی بێ سنوور بە زیاتر لە (500) بووم یاخود تێم، پلاگین و هەیکەڵ یاخود قاڵبی وردپرس دەدات کە تایبەتمەندێک بە سایتەکەتان دەبەخشێت کە دەتوانن بۆ کەم و زیاد کردن لەسەریدا هەر شتێک ڕاکێشن و بەربدەن (drag and drop).

Stroeshock ابزار درآمدزایی اینترنتی

7- پاڵپشتی کاری براند FlockRocket

ماڵپەڕەکەتان پیویستە متمانەی سەردانکەر وبینەرانتان بەئێوە ڕابکێشێت و لە سەردانکەرەوە بیانگۆڕێت بە کڕیار. زۆرێک لە بەکارهێنەرانی وێب سایت بە ڕاسپاردە تاکەکەسی و ئۆنلاینەکان متمانەیان هەیە و FlockRocket ئەم دەرفەتە دەداتە ئێوە کە ڕەسەنایەتی براندەکەتان ڕاستەوخۆ لە سایتەکەتاندا بسەلمێنن. لە ڕسپاردە ویدیویەکان تا دوایین کڕینەکان و هتد…، FlockRocket بەهای براندەکەتان لە وێب سایت دا پیشان دەدات.

FlockRocket ابزار درآمدزایی اینترنتی

8- دروستکەری ماڵپەر و نەرم ئامێری Sellful

ئایا ناتوانن هەمووی پیداویستیەکانی کڕیار یاخود موشتەریەکانتان لە سیستەمەکەتان دابین بکەن؟(لێرەدا مەبەستمان لە سیستەم –OS– یاخود Operation System دایە کە وەکۆ پردێکە لەنێوان بەکارهێنەر یاخود User و ڕەق ئامێر یاخود Hardware کە جێبەجێ کردنی هەموو بەرنامەکان کونترۆڵ دەکات). بە بەکارهێنانی Sellful  دەتوانن ئەم کارە بکەن. ئەم ئامرازە بەهێزە دەرفەت دەداتە ئێوە لەوێب سایتە سادە وساکارەکان بگرە تا ڕەق ئامێر یاخود هاردوێرە ئاڵۆزەکان بۆ بەروپێشبردنی تیجارەتەکەتان تەنها بەچەند کلیک بەکار بهێنن. دوزینەوەی بازاڕ بەڕێگای پۆستی ئیلیکترۆنی یاخود ئێمێل وتۆڕە کۆمەلاَیەتیەکان ،موچە و فاکتۆرەکان، ئەندام بوون و پلاندانان لەو کارانەیە کە Sellful  دەتوانێت هەموویان بەڕێوە ببات.

Sellful ابزار درآمدزایی اینترنتی

9- دروستکەری پادکستی وێب سایت Podsite

ئەگەر بۆ تیجارەتەکەتان پادکست بەکاردینن، پیویستیتان بە Podsite دەبێت ،یەک پلاتفۆرم بۆ پادکست یەکدەست و یەپارچەیە کە لاپەڕەکانی بێ سنوور و بەکوالیتی بەرز بۆ بەشەکانی پادکستەکەتان دابین دەکات و گویگترن بە پادکستەکەتان بۆ بەکارهێنەرەکانتان ئاسانتر دەکات Podsite بەشێوەی ئۆتۆماتێک دوایین بەشەکان لە RSS کەتان دێنێتە دەرەوە و بۆ هەر بەشێک لاپەڕیەکی تایبەت دروست دەکات و ئەرشیڤ وکتێبخانەیەک لە وێنەی فیدباکی بیسەران، بەڕێوەبردنی سپونسەرەکان و هتد…. پێشکەش دەکات.

وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

5 1 vote
Article Rating
Subscribe
Notify of
guest

0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x