تبدیل شدن به کارآفرین

چۆن دەتواندرێت لەساڵی (2021) دا بەبین بە كارداهێنەر

لەساڵی ڕابردوو سەركەوتنی پیشە بچووكەكان و پیشە نوێەكانی تازە دامەزراو یاخود  ستارتاپەكانمان بینی. هەروەها بینەری گۆڕانكاریەكان و تێپەڕین لە پیشە كۆنەكانین (كلاسیك) كە گۆڕانكاری لە شێوازی جێبەجێ كردنی كارەكان لەگەڵدایە. ئەمەریكا ئەم كارە باشتر و خێراتر لە هەر وڵاتێكی تردا جێبەجێی كردوە. بەگوێرەی ئالنگاریە نوێەكان كاتی ئەوە هاتووە كە لەساڵی (2021) دا بەبین بە كارداهێنەرێك. لەم لێكولێنەوەدا چەند خاڵ بۆ یارمەتیدانی ئێوە بۆ ئەوەی بەبن بە داهێنەری كار دەخرێتە ڕوو.

خۆت بە (خۆمان بین)

 

یەك كارداهێنەری سەركەوتوو دەزانێت زۆرێك لە كڕیارەكان یاخود موشتەریەكان بە بەرهەمە و خزمەتگوزاریە نوێەكان تێڕوانینێكی كراوەتریان هەیە. یەكەمین خاڵی ئێمە خاڵێكی سادە بەڵام بنەڕەتی دایە.بە مەیل ومەراقەوە شوناسی خۆت بیناسە. ئەم بابەتە دەرفەتێك دەخاتە ڕوو بۆ دەركەوتنی ئەوەی كە ئێمە كی یین و چ شتێك لە ژیان و ئیش وكارمان دیەوێت. كارداهێنەران كەسایەتی جیاوازیان هەیە. هەموومان پیویسیمان بەوە هەیە كە كەسایەتی خۆمان بیناسین و ناسینی جۆری كەسایەیمان دەتوانێت ڕێگاخۆشكەری سەركەوتنمان بێت. ڕاستە كە پیویستە بە ئارمانجی خۆتان پابەند بن بەڵام سەرەتا دەبێت خۆتان بیناسن و بەخۆتان متمانە بكەن. كاتێك كە بەم خۆناسینە گەیشتن، دەتوانن لەسەر ڕێگاێكی ڕاست و دروست دا بڕۆن. 

کارآفرین شدن

هاوكاری یاخود پێكەوە كاركردن

كارداهێنان وەكۆ وەرزشێكی گرۆپی یاخود تیمی دایە. كەم و زۆر لەهەر كارداهێنەرێك كە پرسیار بكەن پێتان دەڵێت كە هەبوونی گرۆپ یاخود تیمێكی باش لە دەوروبەرتان تا چ ڕادەێك دەتوانێت كاریگەریی هەبێت.بەرلە دەستپێكردن،ئەو گرۆپەی كە دەتوانن لە دەوروبەری خۆتان كۆبكەنەوە لەبەر چاو بگرن. ئێوە پیویستە كەسانێك بدوزنەوە كە چ لە ڕێگەی دورەوە چ لەشوێنێكی تایبەت وپارێزراودا دەتوانن ئایدیا و بیروڕاكانتان لە گەڵیاندا هاوبەش بكەن. هەڵبەت ئێوە دەبێت لەكۆكردنەوەی گرۆپەكەتان خێرا بن. چۆنكە گرۆپەكانی ڕكابەرەكانتان لەكاتی ئێستا چەندین هەفتە و مانگە پێكەوە كار دەكەن و ئەگەری سەركەوتنی زیاتریان هەیە. تیكنۆلۆجیا و ئەپكلیكەیشنە نوێەكان هاوكاری كردندا زیاتر لە هەر سەردەمێكی تر ئاسان كردووە.

کارآفرینی

دروست كردنی نموونەی سەرەتایی

كارداهێنەری سەركەوتوو هەمیشە یەك نموونەی سەرەتایی لەكارەكەی دروست دەكات. لە ئایدا ومیتودە نوێەكان دا دەكۆلێتەوە، وئەم میتودانە بەخێرایی تاقی دەكاتەوە و نموونە سەرەتاییەكانی كارەكەی بەرهەم دێنێت. یەك كارداهێنەری سەركەوتوو هەموو كاتێك بازاڕی جێی مەبەستی خۆی تاوتوێ دەكات وچاوەڕی كاتی گۆنجاو دەبێت بۆ هەنگاونان.

لەكاتی ئێستا دا كارداهێنان باشترین بژاردەیە بۆ زۆرێك لە تاكەكان. شێوازێكە بۆ دەربازبوون لە بڕوا بەخۆنەبوون كە هەموومانی لەڕادەبەدەر پاسیڤ و ناچاڵاك كردووە. قبووڵ كردنی كارداهێنەری بەواتای قبووڵ كردنی بەرپرسایەتی داهاتووی خۆماندایە.كۆمپانیاكان بە ملوێنان كڕێكاریان دەركردووە. بڕیار نیە دەوڵەتەكان ڕزگاركەرمان بن. بەڵی ئێوە دەبێت بە دوزینەوەی سەرمایە و توانای خوَتان لە زۆرێك بەربەستەكان دەربازبن.

بۆ دروست كردنی كار وپیشە،چ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆت و چ بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر، كارداهێنان باشترین بژاردەیە. بەڵام مەبەستی كارداهێنان تەنیا دەستكەوتنی داهات نیە، ئێوە خەریكی گەشەپێدانی تواناكان، بەدەستهێنانی شارەزایی نوێ و بەرزكردنەوەی بڕوا بەخۆبوونی خوتانن.

وەرگێڕان: کرم رضا میرزایی

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top